مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی نووسینگەی (خۆشنووسان، ئیعلانات الضوئی و فلیکس، کۆڵین و نەخشی سەردار و مەڕمەر و بەرد، نەخشەسازی بەرگی کتێب و دیکۆراتی زەخرەفە)

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی خۆشنووسان، ئیعلانات الضوئی و فلیکس، کۆڵین و نەخشی سەردار و مەڕمەر و بەرد، نەخشەسازی بەرگی کتێب و دیکۆراتی زەخرەفە کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت تەمەنی خوازیاری مۆڵەت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە هەر پیشەیەک سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکرێت.
دەبێت شوێن و نووسینگەی تایبەتیان هەبێت بۆ کاری ڕۆژانەیان.
هەموو ئەو نووسینگانەی سەرەوە دەبێت پابەندی یاسا و ڕێساکانی خۆشنووسی بن.
خزمەتخواز بۆ یەکەم جار دەبێت لە لایەن کۆمەڵەی خۆشنووسانەوە پشتگیری بکرێت و لەو تاقیکردنەوەیەش سەربکەوێت کە لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بە هاوکاری کۆمەڵەی خۆشنووسان لیژنەیەکی تایبەتمەندی تاقیکردنەوە پێک دێنێت بەسەرۆکایەتیی بەڕێوەبەر و دوو (٢) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی لەگەڵ دوو (٢) ئەندامی کۆمەڵە لە پسپۆرانی بواری خۆشنووسی بۆ تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی داوای مۆڵەت دەکەن.
هەوو خاوەن نووسینگەکانی لە سەرەوە دیاریکراون خۆیان یان بریکار و کارمەندە هاوکارەکانیان دەبێت کار لە نووسینگەکەدا بکات، بە مەرجێک بریکار و کارمەندەکانیان بە ڕەسمی مۆڵەتدرابن یان بریکاری گشتی فەرمانگەی دادنوسیان هەبێت.
لە کاتی گواستنەوە یان فرۆشتنی نووسینگە، یان هەر گۆڕانکارییەک کە لە ناو نوسینگە ڕووبدات مۆڵەتدراو پێش دوو (٢) حەفتە دەبێت بە نووسین بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خۆی لێ ئاگاداربکاتەوە.
خاوەن نووسینگەکانی خۆشنووسی و ئیعلاناتی ضوئی و فلیکس دەبێت پابەندیبن بە (پەیڕەوکردنی لایەنی ڕێک و پێکی جوانکاری لە نووسینگەکەیدا، مۆڵەتەکەی لە شوێنێکی بەرچاو لە ناو نووسینگەکەیدا هەڵبواسێت، هەر نووسینێک کە دەینووسێت دەبێت ناوی خۆی لەسەر بنووسێت).
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات، یاخود لە ڕێگای بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێکەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دیوان / بەڕێوەبەرایەتیى یاسا:
- بۆ خۆشنووسی پلە یەک (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار.
- بۆ خۆشنووسی پلە دوو (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- بۆ ئیعلاناتی ضوئی (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە وە سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B10
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.