نووسینگە و تۆمارگەکانی ڤیدیۆ و CD و DVD و دی ڤی کام

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی نووسینگە و تۆمارگەکانی ڤیدیۆ و CD و DVD و دی ڤی کام، کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکات.
مۆڵەتدراو دەبێت پابەندی هەموو دابونەریتی کوردەواری بێت و بە هیچ جۆرێک نابێت ئەو فلیمانە بڵاوبکاتەوە یان تۆماربکات کە کاری خراپ یان زیانبەخش بە کۆمەڵگای کوردەواری دەگەیەنێت.
هەموو ئەو فلیمانەی لە نووسینگەکە یان لە تۆمارگەکەدا دایان دەنێت، دەبێت لە تۆمارێکی تایبەتدا تۆمارکرابن مۆری دەزگا پسپۆرییەکانیان پێوە بێت لە ڕووی یاساییەوە مۆڵەتدراوبن.
لیژنەی چاودێری و پشکنین بەردەوام ئەو نووسینگانە بەسەر دەکاتەوە بۆی هەیە لە هەر کات و ساتێکدا ئەو شوێنانە کەپس بکات و ئەو فلیمانەی لەبەر دەستیان یەکە یەکە بیان پشکنێت و سەرنجیان بدات و ئەوانەی قەدەغەن دەستیان بەسەدا بگرن و خاوەنەکانیشیان بەپێی یاسا ڕەفتاریان لەگەڵدا بکرێت.
دەکرێت مۆڵەت بدرێتە ئەو کۆمپانیا یان نووسینگانەی فلیم لە دەرەوە بەرهەمدێنن بە نیازی کڕین و فرۆشتن و مامەڵە پێکردنن، هەروەها ئەو دەزگایانەش کە فلیم بەرهەمدێنن ئەویش لە ڕێگەی خاوەن یان نوێنەری دەزگاکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بە نوێنەرایەتیی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆی هەیە ئەگەر بەرژەوەندی گشتی بخوازێت مۆڵەتەکە لە یەک لاوە هەڵبوەشێنێتەوە، هەر کاتێکیش هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکە نەمان ئەوا بۆی هەیە دوبارە داوای مۆڵەت بکاتەوە.
دەبێت ئەو بابەتانەی لەسەر کاسێتەکە تۆماردەکرێن لە لایەن دەزگا پسپۆرییەکانی دەزگای ڕۆشنبیرییەوە مۆڵەتدرابن و هیچ گرفتێکیان نەبێت.
ئەگەر خاوەن مۆڵەت کۆچی دوایی کرد، یان مەرجێک لە مەرجە یاساییەکانی لەدەستدا، یان هیچ پەیوەندییەکی بە نووسینگەکەوە نەما ئەو کاتە مۆڵەتەکە بە هەڵوەشاوە لەقەڵەم دەدرێت و نابێت کاری پێبکرێت تا ئەو کاتەی ڕەزامەندی وەزیر وەردەگیرێت بۆ ئەوەی کارەکە لە لایەن کەس و کارییەوە بەڕێوەبچێت.
کەسی مۆڵەتدراو ئەگەر نووسینگەکە بفرۆشێت یان واز لە بەشێکی بێنێت بۆ یەکێکی دیکە، ئەوە دەبێت ئەو کەسەی دەیکڕێت هەموو مەرجەکانی ئەم ڕێنماییەی تێدا بێت و دەبێت داواکارییەکەش پێشکەشبکات بۆ گواستنەوەی مۆڵەتەکە بۆ سەر ناوی خۆی، چ هەموو مۆڵەتەکە بێت یان بەشێکی بێت.
مۆڵەتدراو دەبێت ئەو تۆمارانە لە نووسینگەکەی دا هەبێت (تۆمارێک بە ناونیشانی ئەو کاسێتانەی لە نووسینگەکەدا هەن، تۆمارێک بۆ لیژنەی پشکنین و بەسەرکردنەوە، تۆمارێک بۆ ئەو کاسێتانەی لە لایەن لیژنەی چاودێری و دەزگا بەرپرسەکان دەبردرێن بۆ پشکنین و بەسەرکردنەوە، دۆسییەکی تایبەت بە نووسراو و ڕێنماییەکان کە بۆ کاری ڕۆژانە بەکار دێن).
دەبێت ناوی کۆمپانیا و ئەو دەزگایەی فلیمەکەی لێ بەرهەمهێناوە، لەگەڵ ئەوەی دابەشیدەکات لەگەڵ ژمارەی مۆڵەتەکەی لەسەر کاسێتەکە لە دەرەوە و ژوورەوە تۆمارکرابێت.
نووسینگەکانی ڤیدیۆ ئەوانەی کاری وێنەگرتن و کاسێت فرۆشتن دەکەن، لەگەڵ ئەو تۆمارگانەی تەنیا کاری تۆمارکردن دەکەن هەموو ئەو بڕگە و خاڵانەی سەرەوە وەک یەک دەیانگرێتەوە.
هەموو ئەو کەسانەی بە بێ مۆڵەت کاسێت و فلیمی ڤیدیۆیی دەفرۆشن مامەڵەی پێدەکەن، لەم کارە قەدەغە دەکرێن و لەکاتی سەرپێچیکردندا دەست بەسەر کاسێت و فلیمەکانیان دەگیرێت و سزا دەدرێن.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان، پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێکەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دیوان / بەڕێوەبەرایەتیى یاسا سەنتەری تۆمارکردنی CD (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە و سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B09
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.