مۆڵەتی کارکردنی پیشەی نووسینگەکانی مۆرهەڵکەندن

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مۆرهەڵکەندن، کە هاوڵاتییان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت تەمەنی خوازیاری مۆڵەت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە هەر پیشەیەک سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکرێت.
دەبێت تۆمارێکی هەبێت نموونەی هەموو ئەو مۆرانەی تێدا بێت کە ڕۆژانە دروستیان دەکەن، وە ناوی ئەو کەسانەی مۆرەکە بە کردن دەدەن و ئەوانەی وەری دەگرنەوە لەگەڵ ژمارە و ڕۆژی ئەو نووسراوەی لە دەزگا بەرپرسەکانەوە پێیان دراوە بۆ دروستکردنی ئەو مۆرانە.
پێویستە تۆمارەکە ناو و ناونیشانی ئەو کەسە یان ئەو لایەنەی تێدا بنووسرێت کە داوای دروستکردنی مۆرەکەی کردووە.
هەر دوو (٢) مانگ جارێک بە نووسراوێکی تایبەت و لە تۆمارێکی تایبەتدا نموونەی هەموو ئەو مۆرانەی کە دروستکراون دەدرێنە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی لەگەڵ نووسراوانەی بۆ دروستکردنی مۆرەکان لە دەزگا و فەرمانگە و حزب و لایەنەکانەوە وەریان گرتوون، هەموو ئەو زانیارییانەش دەبێت لە تۆماری سەرەکی نووسینگە تۆمارکرابن.
لیژنەی چاودێری و پشکنین لە هەموو کات و ساتێکدا بۆی هەیە نووسینگە بە هەموو بەشەکانییەوە بپشکنێت.
ئەو تیپانەی کە بۆ کاروباری مۆرهەڵکەندن دروستی دەکەن، یان دایدەڕێژن، دەبێت بە نووسراوی ڕەسمی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی داوا لە چاپخانەکان بکرێت بۆ دابینکردنی داوای داواکردنی خاوەن مۆڵەتەکە خۆی.
تەنیا کەسی مۆڵەتدراو بۆی هەیە لە کارگەکەدا کاربکات، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار توندترین سزا دەدرێت.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات، یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێکەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دیوان / بەڕێوەبەرایەتیى یاسا (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە و سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B06
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.