پێناسە
بەڵگەنامەیەکی فەرمییە لە لایەن وەزارەتمانەوە دەردەچێت و ماف دەداتە کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
تومارکردنی ناوى کۆمپانیا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمپانیاکان.
بارەگای کۆمپانیا گونجاو بێت.
شوێنی حەوانەى کرێکاری بیانی ڕێک و خاوێن بێت.
شوێنەکە لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی گونجاو بێت.
بڕی دوو (٢) دەفتەر دۆلار پارەى نەختینەى لە سەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتى کار لە بانک دابنرێت.
بڕی سێ (٣) دەفتەر دۆلار پارەى بارمتەى دڵنیایی لە بانک دادەنرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە و ڕەگەزنامەی عێراقی.
وێنە.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٥ ماددەی سێیەم خاڵی دووەم:
بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ دەرهێنانی مۆڵەت.
بڕی (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەت.
بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ دەرهێنانی مۆڵەت.
بڕی (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتى کار.
پشتگیری بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کۆمەلایەتى.
سەردانیکردنی لیژنەى هەڵسەنگاندنی کۆمپانیای کرێکاری بیانی.
بەرزکردنەوەى نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
وردبینیکردن و دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی.
وەرگرتنی بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار، بۆ دەرهێنانی مۆڵەت.
بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەت، بۆ واژۆکردنی مۆڵەت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-18
دوا دەستکاری
21-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان