حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

داواكاریه‌كان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی (قائیمقامیه‌ته‌كان) ئاڕاسته‌ی پارێزگا ده‌كرێت دوای په‌سه‌ندی پارێزگا به‌پێی ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
كابڵى تيشكى(فايبر ئۆبتک) سەرچاوەيەكى گرنگى بوارى گەياندنە وە داڕشتنى تۆڕى فايبەر لە هـەرێمى كوردستان بويتە ژێرخانێكى بەهێزى بوارى گەياندن وە دەتوانرێت سوودى لێ وەربگيرێت لە بوارە جياجياكانى تری گەياندن وە پاڵيشێكى بەهێزە لە بوارى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتە.
پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ بواری دڵنیایی كاربكه‌ن له‌ بواره‌كانی دڵنیایی (دڵنیایی گشتی، بریكاره‌كانی دڵنیایی، نێوه‌ندگیرانی دڵنیایی، شاره‌زایانی دڵنیایی، كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكاری خزمه‌تگوزاری دڵنیایی) دڵنیایی له‌سه‌ر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان و له‌سه‌ر باڵاخانه‌كان و بیمه‌ی ته‌ندروستی و دڵنیایی ئیلزامیی ئۆتۆمبێل.
خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
بریتيیە لە پێدانی ڕەزامەندی بەو کەسانەی ئارەزووی ڕاوکردنیان هەیە، بە مەرجێک تەقەمەنی بەکارنەهێنن و تەنیا لە کاتی وەرزی ڕێگەپێدراوی ڕاوکردندا ڕاوبکەن.
پێشکەش کردنی ڕاوسەرنج بۆ پێدانی مۆڵەت لەسەر هاوردەکردنی ماددەی کیمیاوی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ستۆكهۆڵم ورۆتردام و بازل (ئۆرگانیک و نا ئۆرگانیک) بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەم ماددانە ژینگە دۆستن.
ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).