ڕێگاپێدانی پارێزگا بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی و كارگه‌ی غاز

پێناسە
داواكاریه‌كان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی (قائیمقامیه‌ته‌كان) ئاڕاسته‌ی پارێزگا ده‌كرێت دوای په‌سه‌ندی پارێزگا به‌پێی ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پاڵپشت به‌ ڕێنماییه‌كان دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی (وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی و كارگه‌ی غازو ڕێگه‌پێدان) پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه‌، كه‌ به‌پێی ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان دیاریكراوه‌.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ داوا ده‌كرێت، بۆ دڵنیابوون له‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌.
وه‌كاله‌ت داوا ده‌كرێت له‌ وه‌كیل، به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ وه‌كیلی خاوه‌ن پڕۆژه‌.
ماوەی پێویست
دە (١٠) بۆ بیست (٢٠) خوله‌ک، ماوه‌ی دیاریكراو پشت به‌سته‌ به‌ به‌رجه‌سته‌بوونی واژۆی پارێزگار له‌سه‌ر نووسراوه‌كان. وه‌ک هۆبه‌ی ئابووری كه‌متره‌ له‌و كاته‌ی ئاماژه‌ی پێدراوه‌.
تێچوو
پێویستە نرخی بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دیاری بکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی شوێنی جوگرافیا سەردانی پارێزگای تایبەتمەند دەکات.
پێشكه‌شكردنی داواكاری یاخود نووسراوی ئاڕاسته‌كراو له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان. هه‌ندێ نووسراو ده‌كرێت ئاڕاسته‌ی پارێزگار ده‌كرێت.
هامشكردنی نووسراوه‌كان له‌ لایه‌ن پارێزگار له‌ ڕێگه‌ی به‌ریده‌وه‌ ئاڕاسته‌ی هۆبه‌ی ئابووری ده‌كرێت، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوون.
سه‌رجه‌م نووسراوه‌كان به‌ واژۆی پارێزگار ده‌كرێت پاشان ئاڕاسته‌ی هۆبه‌ی وەرگرتە دەرکردە ده‌كرێت، به‌ مه‌به‌ستی پێدانی ژماره‌ی دەرکردە بۆ لایه‌نی دیاریكراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-53
دوا دەستکاری
25-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان