پێدانی مۆڵەتی هاوردن بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان لە لایەن کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
مۆڵەتی هاوردنی کەرستەی سەرەتایی لە لایەن کارگە و کۆمپانیا و بازرگانان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتاییە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
تۆمارکردنی کۆمپانیا و کارگەکان و بازرگانان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی ناحکومی هەر پەیمانگایەکی فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى و پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن، پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە.
مۆڵەتی گواستنەوەى باڵەخانەى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەی ناحکومی مافی گواستنەوەیان لە باڵەخانەیەک بۆ باڵەخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی سەرجەم مەرجە پەروەردەییەکان لە باڵەخانە تازەکە.
گۆڕینى خاوەنداریەتى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی پێدانی نووسراوی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکییە، بۆ کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی ماددە (Non-Sterile)ەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی ماددە (Non-Sterile)ـەکان بۆ کارگە ناوخۆیی و کۆمپانیاکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەی دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و مادە (Sterile)ەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.