گۆڕینى خاوەنداریەتى باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان

پێناسە
باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م) / تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان / بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ئاراس / تەنیشت وەزارەتی تەندروستی
ئیمەیڵ:- gdoe.erbil@moe.gov.krd
07504499145
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەند
هەولێر/ (٦٠م) / تەنیشت بنایەی یەکیەتی زانایانی کوردستان
ئیمەیل: B.parwardai.N.hawler@gmail.com
07504727535
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
هەولێر/ عه نکاوه / نزیک ئاگرکوژینه‌وەی عەنکاوه
ئیمەیل: parwarda.d@gmail.com

07504556115
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر
ئامادەیی باخانی کچان
ئیمەیل: parwardaydashtyhawler@gmail.com

07517972455
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە
قەزای شەقڵاوە/ بەرامبەر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە
ئیمەیل: parwardayshaqlawa@gmail.com
07504459618 - 07504625435
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مێرگەسور
مێرگەسۆر / گۆرەتوو / خانوو شەهیدانی گۆرەتوو
ئیمەیل: mjhadrazaq1@gmail.com
07504486922 -07504679095
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕەواندز
قەزای ڕەواندز / ڕێگای سەرەکی دۆڵی ئاکۆیان
ئیمەیل: Rwandzeducational@gmail.com
07510119790
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان
قەزای چۆمان/ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان
ئیمەیل: parwarday.choman2003@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات
قەزای خەبات / قایمقامیەتی قەزای خەبات
ئیمەیڵ:- xabat_100@yahoo.com
07514244443
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە
قەزای کۆیە / ئامادەیی کۆیەی کچان
ئیمەیل: Koyaparwarda@gmail.com
07501212731
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران
قەزای سۆران / دەروازەی سۆران / شەقامی بارزانی نەمر
ئیمەیل: Parwardaysoran1997@gmail.com
07517595334
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخمور
مخمور / ڕێگای سەرەکی / بەرامبەر سایلۆ
ئیمەیل: Abdulla.hawlerr@gmail.com
07504603753
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی سلێمانی
سلێمانی / نزیک پاسپۆرتى سلێمانى
ئیمەیڵ:- plan.suly@gmail.com
0533192070
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی سابونکەران / بەرامبەر بانکی گۆیژە
ئیمەیل:plan.rozhhalat@gmail.com
07703203965
بەڕێوەبەرایەیتی پەروەردەی ڕۆژئاوا سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / تەنیشت مەکتەب سیاسی (یەکێتی نشتیمانی کوردستان)
ئیمەیڵ:- plan.rojawa@gmail.com
07703628880
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان
قەزای دوکان / بانکی دوکان
ئیمەیڵ:- dukan@suliparwarda.com
07701575347
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ڕانیە
ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیل:rania@suliparwarda.com
07501566300
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر
قەڵادزێ / گەڕەکی ئاشتی / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ
ئیمەیڵ:- Pshdar@suliparwarda.com
07701550499 - 07501242489
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن
قوتابخانەی شۆڕی نوێی بنەڕەتی / پۆستە و گەیاندنی پێنجوێن
ئیمەیڵ:- parwardaypenjwen92@gmail.com
07732639998
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیدسادق
سەیدسادق/ شەهیدان / نزیک کتێبخانەى گشتى
ئیمەیڵ:- plansaidsadq@gmail.com
0538840043
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەرەداغ
قەزای قەرەداغ / قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ
ئیمەیڵ:- qaradax@suliparwarda.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان / هەوارەبەرزە
ئیمەیل: plandarband@gmail.com
07702252582
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور
هەڵەبجەی تازە / سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
ئیمەیڵ:- Plan.sharazwr@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی دهۆک
دهۆک/ نەخوشخانا ئازادى
ئیمەیڵ:- ahnadbani2050@Gmail .com

07504507649
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات/ دهۆک
دهۆک / جادا سولاڤ / نەخوشخانا ئازادی
07504509782
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی زاخۆ
زاخۆ / نەخوشخانا هەوارهاتن زاخۆ (نەخوشخانا شعبانیک)
ئیمەیل: perwerdazaxo1@yahoo.com
07504502529
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سێمێل
دهوک / سێمێل
07504717823
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەردەڕەش
بەردەڕەش/ نزیک بەنکى بەردەڕەش
ئیمەیڵ:- pd.bardarash@gmail.com

07504699589
مەرجەکان
تەنها پاش تێپەڕبوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی خاوندارییەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یان مەعنەوی هەیە.
پێویستە تەمەنی یاسای کەسی دواکار (١٨) هەژدە ساڵی تێپەر کردبێت.
نابێت خزمەتخواز فەرمانبەر بێت لە کەرتی گشتی.
هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت.
ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگاکە، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە).
دەبێت بارمتەى کۆتایى بە نوسراوێکى دەستەبەری بانکى (خطاب ضمان) وێنەی ڕەسەن (اصلی) و دەستەبەرى دارایى بکەوێتە سەر ئەو کەسەی خاوەنداریەتەکەی دەگوازێتەوە سەر ناوی بە هەمان بڕى مۆڵەتپێدانەکە، ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠.
ئەو کەسەی کە مۆڵەتەکەی ناوی لەسەر دەگوازرێتەوە ناتوانێت تاوەکو داوی (٦) شەش ساڵ داوای مۆڵەتێکیتر بکات.
بەڵێنامەی یاسایی، بە مەبەستی پابەندبوونی خاوەنی تازە بە سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی (پاسپۆرت یان کارتى نیشتمانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى یان کارتى زانیارى یان ناسنامەى بارى کەسى) ئەو كەسەی واژۆی گرێبەست دەكات، بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئەو کەسەی کە گرێبەستەکە دەکات.
ماوەی پێویست
(١٥) پانزە بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ هەمواری یەکەمی ڕێنمایی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠:
ڕەسمی گۆڕینی خاوەنداریەتی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هەموو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان (باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان) خاوەن کۆدی نهێنی تایبەت بە خۆیانن لە سیستەمی (e-parwarda)، گۆڕینی خاوەنداری بە شێوەى ئۆنلاین داوا دەکرێت کە لە خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى لە سیستەمى (e-parwarda) هاتووە.
لە سیستەمی (e-parwarda) دەچێتە سەر فۆرمی گۆڕینی خاوەنداریەتی، زانیارییەکانی ناو فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە، فۆرمەکە بە ئۆنلاین دەچێتە وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان.
دوای وردبینیکردنی فۆرمەکە لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە سەردانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان بکات، بە مەبەستی پێدانی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی گۆڕینی خاوەنداریەتی، و نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی تایبەتمەند، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگاکە، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانوبەرەی میری).
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان، بە مەبەستی واژۆ لەسەر نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی تایبەتمەند.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە نوسراوەکە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندییەکانی (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگاکە، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانوبەرەی میری) وێنەی ڕەسەنی ڕەزامەندییەکان دەگەرێنێتەوە وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان.
دواتر فەرمانی وەزاری مۆڵەتەکەی ئامادە دەکرێت لە ڕێگەی بەریدەوە دەگەڕێنرێتەوە پەروەردەی تایبەتمەند، دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هاوڵاتی ئاگادار دەکرێتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆی و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پەروەردە
بەڕێوەبەری یاسایی
بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOE-09
دوا دەستکاری
17-08-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان