پێناسە
پێدانی نوسراوی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکییە بۆ کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
/ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کۆمپانیا بێت ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کۆمپانیا بوو، و کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کارگە بێت ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کارگە بوو.
فەرمانی وەزاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی تەندروستی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی وڵاتی سەرچاوە (Certificate of origin) بە پەسەندکراوی.
لیستی بەرهەمەکان (Packaging list).
پسولەی (Invoice) کڕین.
هاوپێچکردنی وێنەی پاکەیجەکە (Art work).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک تاکو (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی کۆنوسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ ڕێگەپێدانی کاتی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکان.
- (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار لە بری فۆرمی ڕێگەپێدان.
- (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ ڕێگەپێدانی کاتی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکان.
- (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار لە بری فۆرمی ڕێگەپێدان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ماڵپەڕی http://kmcakrg.org دەکات.
لە (erequest.kmcakrg.org) داواکارییەکەی پێشکەش دەکات کە تێیدا جۆری ماددەکە دیاری دەکات.
دوای تەواوبوونی ڕێگەپێدان بە شێوەی ئۆنڵاین، هاوڵاتی سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی چاپکردن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پسولە و چاپکردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-33
دوا دەستکاری31-08-2022
Add new comment