پێناسە
هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (سەنتەری ئۆتیزم)
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی/ هەولێر
هەولێر/ گەڕەكی سەیداوە / تەنیشت بنكەی تەندروستی شەهیدان / بەرامبەر نەخۆشخانەی پار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاڕكی دایک
0533230322
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ دهۆک
دهۆک / ڕێگای گشتى یا چاڤدێرى و گەشەپێدانا جڤاکى ل دهوکێ مالطا دایک
ئیمەیڵ:- gdesd_duhok@yahoo.com
ئیمەیڵ:- gdesd_duhok@yahoo.com
07508505575
مەرجەکان
خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
پسپۆڕی هەبێت لە بواری پەروەردەی تایبەت، یان پابەند بێت بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرێكی پسپۆڕ.
فەرمانبەری حکومی نەبێت.
ڕەوشتی باش بێت و سزا نەدرابێت بە هیچ سزایەكی بەدڕەوشتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
كارتی نیشتمانی.
وێنەیەک لە بڕوانامەكەی خۆی یان بەڕێوەبەرەكەی.
هێنانی ئەستۆپاكی لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.
وێنەیەک لە بەڵگەنامەی مۆڵەتی كارەكانی پێشووی لە هەمان بوار (ئەگەر هەبوو).
هاوپێچكردنی بەرنامەی كاری سەنتەر، كە پەیام، ئامانج و دیدی سەنتەرەکەی لەخۆ گرتبێت، لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی سەنتەرەکە.
وێنەیەک لە بەرنامە، پلانی ڕاهێنان و شیاندنی منداڵان.
ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار.
بەڵێن بدات بە پابەندبوونی بە ڕێنماییەكانی كردنەوەی سەنتەر.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) مانگ.
تێچوو
بەپێی هەمواركردنی یەكەمی ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بە سەنتەرەكانی شەبەنگی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان - عێراقدا:
- (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ پێدانی مۆڵەت.
- (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ پێدانی مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزمی ناحكومی بە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی.
ئاڕاستەكردنی داواكارییەكە بۆ لیژنەی سەنتەرەكانی شەبەنگی ئۆتیزم لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
هێنانی سەرجەم داواكارییەكان و بەڵگەنامە پێشكەشكراوەكان، وەک (بەڵگەنامەی بە كرێگرتنی خانوو كە ڕوبەرەكەی لە (٤٠٠)م٢ كەمتر نەبێت، پڕوپۆزەلی سەنتەر كە بەرنامە و پلانی سەنتەر و ئامانجەكانی ڕونكرابێتەوە، (cv) بەڕێوەبەر و ستافی سەنتەر، بەڵێننامەی پابەندبوون بە ڕێنماییەكان).
دەرچوونی لیژنە بۆ كەشفی بینا و پێدانی ڕێنمایی بۆ گونجاندنی بینای سەنتەر، كە هەموو مەرجەكانی لەخۆ گرتبێت.
هێنانەوەی ئەستۆپاكی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان.
دوای گونجاندنی بینا، داوایەک ئاڕاستە دەكات بۆ بەڕێوەبەری گشتی، كە بیناكەی ئامادەی كاركردنە.
ئاڕاستەكردنی بۆ لیژنە و دەرچوونی كەشفی دووەم، بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان لە بینای سەنتەر.
پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی لیژنە لە بارەی سەردانییەكەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی.
بەرزكردنەوەی سەرجەم دۆسیە و ڕاپۆرتی لیژنە بۆ وەزارەت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی.
هێنانەوەی ڕەزامەندی پێدانی مۆڵەت لە وەزارەت.
دانی بڕە پارەی دیاریكراو لە ڕێنمایی.
وەرگرتنی مۆڵەتی جیداری بۆ پێدانی مۆڵەت، پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-02
دوا دەستکاری
23-06-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان