حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

بریتییە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردن، هەناردەکردن و ترانزێت بۆ ئەو ئاژەڵ، ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێ دەدرێت بەپێی ڕێککەوتننامەی سایتس؛ بە مەبەستی بەخێوکردن و پەروەردەکردنیان لە ماڵان. پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سایتسیان (CITES) هەبێت.
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتەوە ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکرێن؛ وەک پڕۆژە گشتی، تایبەت و هاوبەشەکان: پڕۆژەی نیشتەجێبوون، پڕۆژەی تەندروستی، پڕۆژەی گەشتوگوزار، پڕۆژەی پیشەسازی، پڕۆژەی کشتوکاڵی، پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی نەوت و پترۆکیمیایی یان هەر پڕۆژەیەکی تر.
پێدانی مۆڵه‌تە بۆ هاورده‌کردنی گشت که‌لوپه‌لێک له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.