پێناسە
پێدانی مۆڵەتی وەرشە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان / دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری / بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری هەولێر
هەولێر / گەڕەکی شۆرش / تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
07503093109
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمەتخواز عێراقی بێت.
تەمەنی لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
فەرمانبەر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی بۆ دڵنیابوون لە ناو و شوێنی دەرهێنان و تۆمار و لاپەرەکەی.
ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە ڕەگەزی عێراقی خزمەتخواز.
(٤) چوار وێنە.
ئەستۆپاکی باجی دەرامەت.
گرێبەستی شوێنی کارەکەی.
بەڵێننامەی دادنوسی.
پشتگیری کۆمەڵەی کاسبکاران.
پشتگیری بانک.
ڕەزامەندی دەزگای ئەمنی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ، ڕەزامەندى ئاساییش پێویستى بە (٣٠) سی ڕۆژ زیاترە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ١١/٣٨١٦) لە ٢٦/٣/٢٠١٤:
تێچووی سەرجەم خزمەتەکە بە بڕی (٢٩١،٠٠٠) دوو سەد و نەوەد و یەک هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هێنانی بەرایی و پشتگیرییەکان بە پێی یاسای خشڵ ژمارە (١١٢) ساڵی (١٩٧٤).
وەرگرتنی مۆڵەتی وەرشەی زێر.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-12
دوا دەستکاری06-07-2022

Add new comment