پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشل بە تاک و کۆ.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان
/ دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
/ بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری هەولێر
هەولێر / گەڕەکی شۆرش / تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
07503093109
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمەتخواز عێراقی بێت.
تەمەنی لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
فەرمانبەرى حکومەت نەبێت.
هاووڵاتى بيانى بۆى هەیە داواى مۆڵەتى خشل بكات به مەرجێک خاوەن نشینگە (اقامه) و پاسپۆرتی تازە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی بۆ دڵنیابوون لە (ناو، شوێنی دەرهێنان، تۆمار و لاپەرەکەی).
ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە ڕەگەزی خزمەتخواز کە عێراقییە.
(٤) چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
ئەستۆپاکی باجی دەرامەت، بۆ دڵنیابوون لەوەی قەرزدار نییە و باجی بە حکومەت داوە.
گرێبەستی شوێنی کارەکەی، چونکە خزمەتخواز دەبێت شوێنێکی دیاریکراوی هەبێت بۆ کارکردن.
بەڵێننامەی دادنوسی، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە کاتی پابەند نەبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی وەرشە.
سەندیکاى زێرینگران ئەگەر لە هەولێر بێت، سەندیکاى پیشەوەران ئەگەر لە سلێمانى بێت، بۆ ئەندامبوون لەو کۆمەڵەیە.
ڕەزامەندی ئاسایش کاروباری ئابووری.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٠١٤/٣/٢٦:
تێچووی سەرجەم خزمەتەکە بە بڕی (٢٩١،٠٠٠) دوو سەد و نەوەد و یەک هەزار دینار.
تێچووی سەرجەم خزمەتەکە بە بڕی (٢٩١،٠٠٠) دوو سەد و نەوەد و یەک هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هێنانی بەرایی و پشتگیرییەکان بە پێی ڕێنماییەکان.
وەرگرتنی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی زێر.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-13
دوا دەستکاری06-07-2022
Add new comment