نوێکردنەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ

پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ بۆ زێڕینگر، بە پێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجام بدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری هەولێر
هەولێر / گەڕەکی شۆرش / تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
07503093109
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
مەرجەکان
پیشەوەر مۆڵەتی زێڕینگری پێشووی هەبێت و ڕانەگیرابێت.
پێویستە پشتگیری سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت کە ئەندامە لە لایان.
پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ئەگەر خزمەتخواز لە ١/٢ تاکو ٥/٣١ مۆڵەتەکەی نوێ نەکردەوە سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ تاوەکو ١١/١٥، دوای ئەوە دوایین ئاگادارکردنەوەی بۆ دەچێت ئەگەر تاوەکو ١٢/١ مۆڵەتەکەی نوێ نەکاتەوە مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
لەکاتی تێکچوون یان کاڵبوونەوەی مۆڵەتەکە خزمەتخواز دەتوانێت داوای مۆڵەتێکی تر بکات بێبەرامبەر، بەڵام لە کاتی ونبوون یاخود لەناوچوونی مۆڵەت بە هەر هۆکارێک خزمەتخواز دەتوانێت داوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی تر بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
دەفتەری مۆڵەتی زێڕینگری.
پاکانەی باجی دەرامەت.
پشتگیری سەندیکای زێڕنگران.
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٠١٤/٣/٢٦:
- بڕی (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینارە لە بەرامبەر نوێکردنەوە.
- بڕی (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ کەشفی تەرازوو.
- بڕی (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ فۆرم.
- لە کاتی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت سزای دواکەوتن بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
- لە کاتی ونبوون یان لەناوچوونی مۆڵەتەکەی بڕی (٢٠٠،٠٠٠) وەردەگیرێت لە بەرامبەر نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی کۆنترۆڵی جۆری دەکات بە پێی سنوری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
دوای گەڕاندنەوەی پشتگیری سەندیکای زێڕنگاران و باجی دەرامەت سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی دانی ڕسومات.
وێنەیەک لە پسولەی پارەدان دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری خشڵ، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOP-15
دوا دەستکاری07-09-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.