پێدانی مۆڵەتی وەرشەیە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ بە پیشەوەرانی وەرشەی سەربەخۆ و وەرشەی پێشکەوتوو.
وەزارەتی پلاندانان
پێدانی مۆڵەتی پیشەی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە تاک و کۆ.
دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن بە ناوی نوێی کۆمپانیا لەسەر داواکاری خاوەن کۆمپانیا.
لەسەر داواکاریی بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ (٣) ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو (٢) ساڵە.
پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
نوێکردنەی مۆڵەتی وەرشەی زێڕ، دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردن.
بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری خۆماڵی و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەسەر داواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری، دارایی و ئەزموون، بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی٢٠٠٧ بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.
وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەن کۆمپانیا لە کاتی پۆلێنکردن، گۆڕین یان دامەزراندنی کۆمپانیا، کە فەرمانبەر نەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەت.
ناردنى ڕاپۆرتى ئامارى بۆ (دامودەزگاکانى حکومەت، UN، NGOs، هەر هاوڵاتيیەک کە پێويستى بە داتا بێت) بە دەستهێنانی ژمارە و داتا و نیشاندەرە ئامارییەکان، لە بوارە جیاجیاکان دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی UN و بانکی نێودەوڵەتی، ڕووپێوییەکان ئەنجامدەدرێت وەک (MICS, IHSES, CFSVA).
مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بۆ زێڕنگر بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.