پێناسە
              بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كوالێتیی هه‌ر به‌رهه‌مێک و كاڵایه‌ک بە تایبه‌تمه‌ندیی عێراقی بۆ به‌رهه‌مه‌كه به‌رده‌ست ده‌كرێت، كه پێكهاتووه له‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانه‌ی، كه پێویسته له‌و به‌رهه‌مه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوالیتی باش بێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه‌سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و لايه‌نه پسپۆڕییه‌كانی ناوه‌خۆ به‌رده‌ستده‌كرێـت، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بازرگان و كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا لێكۆلینه‌وه‌ی و دیراسه‌ی بڕگه‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌كرێـت له كاتی هه‌بوونی داواكاریی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ک یان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێوانه‌سازی/ به‌شی تایبته‌تمه‌ندی
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پێوانه‌سازی / هەولێر
هه‌ولێر/ شه‌قامی نه‌ورۆز / ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی پاكی
ئیمەیڵ:- Std.ksqca@gmail.com
            ئیمەیڵ:- Std.ksqca@gmail.com
0662590356
    مەرجەکان
          ته‌نیا مه‌رج له كاتی ئێستا ئه‌وه‌یه، كه پێویسته داواكاری یان نووسراوی لایه‌نه‌كه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كه پێشكه‌شبكات بۆ وەرگرتنەوەی وەڵام. 
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          داواکاری یان نووسراوی داواکاری خزمه‌تگوزارییه‌که له لایەن کۆمپانیا یان بازرگان یان ده‌زگا حکومییەکان.
              ماوەی پێویست
              - ئەگەر بەرهەمەکە تایبەتمەندیی عێراقی هەبێت یەک (١) بۆ دوو (٢)ڕۆژی کار.
          تێچوو
              - ئەگەر بەرهەمەکە تایبەتمەندیی عێراقی هەبێت یەک (١) بۆ دوو (٢)ڕۆژی کار.
- ئەگەر بەرهەمەکە تایبەتمەندی عێراقی نەبێت پێویستە تایبەتمەندی کارگەیی یان نێودەوڵەتی بە هەماهەنگیی دەزگای پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی عێراقی لیژنەی تایبەتمەندی پەسەندبکرێت لایەنی داواکار تایبەتمەندییە کارگەییەکە یان نێودەوڵەتییەکە پێشکەشدەکات و لە ماوەی یەک (١) مانگ بڕیاری لەسەر دەدرێت.
          - ئەگەر بەرهەمەکە تایبەتمەندی عێراقی نەبێت پێویستە تایبەتمەندی کارگەیی یان نێودەوڵەتی بە هەماهەنگیی دەزگای پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی عێراقی لیژنەی تایبەتمەندی پەسەندبکرێت لایەنی داواکار تایبەتمەندییە کارگەییەکە یان نێودەوڵەتییەکە پێشکەشدەکات و لە ماوەی یەک (١) مانگ بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
          سەردانی ژووری بەڕێوەبەری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکاری یان نووسراوی لایەنی داواکار.
      
      سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی دانانی ژمارەی هاتوو بۆ نووسراوەکە
      
      دیراسەکردن و دیاریکردنی جۆری خزمەتگوزارییەکە و ئاگادارکردنەوەی داواکار بۆ هەر پێویستییەک و کاتی سەردانیکردنی بۆ وەرگرتنەوەی داواکارییەکە.
      
      دابینکردن و پەسەندکردنی تایبەتمەندیی داواکار بە نووسراوی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری. 
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
          وەزیری پلاندانان
          سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
          بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
          بەڕێوەبەری یاسایی
              پەسەند کراوە لەلایەن
              فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
          پێناسی خزمەت
              MOP-06
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        17-03-2024