پڕکردنەوەی بەڵێننامە لە لایەن بەڵێندەران و ئەندازیاران وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەن کۆمپانیا لە کاتی پۆلێنکردن، گۆڕین یان دامەزراندنی کۆمپانیا، کە فەرمانبەر نەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەت.
ونبوونی ناسنامەی بەڵێندەر و ناسنامەی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی دەرکردنی ناسنامەیەکی نوێی پۆلێنکردن بۆ بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەجیاتی ناسنامەی ونبوو، لەسەر داواکاریی خۆیان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی پێویست.
پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ، کە هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی دەتوانن داوای بکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ بۆ زێڕنگر، بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە، واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.