پێدانی مۆڵەتی وەرشەیە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ بە پیشەوەرانی وەرشەی سەربەخۆ و وەرشەی پێشکەوتوو.
وەزارەتی پلاندانان
پێدانی مۆڵەتی پیشەی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە تاک و کۆ.
لەسەر داواکاریی بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێن‌کردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ (٣) ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو (٢) ساڵە.
نوێکردنەی مۆڵەتی وەرشەی زێڕ، دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردن.
پۆلێن‌کردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێن‌کردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێن‌کردن.
دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێن‌کردن بە ناوی نوێی کۆمپانیا لەسەر داواکاری خاوەن کۆمپانیا.
بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كوالێتیی هه‌ر به‌رهه‌مێک و كاڵایه‌ک بە تایبه‌تمه‌ندیی عێراقی بۆ به‌رهه‌مه‌كه به‌رده‌ست ده‌كرێت، كه پێكهاتووه له‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانه‌ی، كه پێویسته له‌و به‌رهه‌مه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوالیتی باش بێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه‌سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و لايه‌نه پسپۆڕییه‌كانی ناوه‌خۆ به‌رده‌ستده‌كرێـت، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بازرگان و كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا لێكۆلینه‌وه‌ی و دیراسه‌ی بڕگه‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌كرێـت له كاتی هه‌بوونی داواكاریی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ک یان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه.
بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری خۆماڵی و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەسەر داواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری، دارایی و ئەزموون، بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێن‌کردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی٢٠٠٧ بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.
ناردنى ڕاپۆرتى ئامارى بۆ (دامودەزگاکانى حکومەت، UN، NGOs، هەر هاوڵاتيیەک کە پێويستى بە داتا بێت) بە دەستهێنانی ژمارە و داتا و نیشاندەرە ئامارییەکان، لە بوارە جیاجیاکان دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی UN و بانکی نێودەوڵەتی، ڕووپێوییەکان ئەنجامدەدرێت وەک (MICS, IHSES, CFSVA).
مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بۆ زێڕنگر بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.