پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ، کە هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی دەتوانن داوای بکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی شۆڕش/ تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
07503093109
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان/ بەرامبەر مزگەوتی قازی محەمەد
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
مەرجەکان
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
فەرمانبەرى حکومەت نەبێت.
خزمەتخواز تەنیا دەتوانێت کڕین و فرۆشتنی بە کۆمەڵ بکات.
پێویستە پیشەوەر شوێنکاری بازرگانی هەبێت.
پێویستە نووسراوی پشتگیریی سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز ئەستۆپاکیی باجی دەرامەتی هەبێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی قەرزدار نییە و باجی بە حکومەت داوە.
پێویستە خزمەتخواز بەڵێنامە پڕ بکاتەوە، کە پابەندە بە سەرجەم ڕێنماییەکانی خشڵ.
پێویستە خزمەتخواز ڕەزامەندیی ئاسایشی هەبێت.
پێویستە خاوەن مۆڵەت خۆی لە شوێنکارەکەی کار بکات تەنیا لە کاتی نەخۆشی و سەفەرکردن نەبێت.
لە کاتی داواکردنی مۆڵەت خۆی یان بریکاری یاسایی ئامادەبێت، بەڵام پێویستە لە کاتی تاقیکردنەوەی پیشەگەر خۆی ئامادە بێت.
خاوەن مۆڵەت نابێت مۆڵەتەکەی بەکرێ بداتەوە.
مۆڵەتە لەگەڵ ڕۆژمێری ساڵانە بەسەر دەچێت، پێویستە لە ماوەی ١/٢ تاکو ٥/٣١ مۆڵەتەکە نوێبکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە (ناو و ڕەگەزی خزمەتخواز، کە عێراقییە).
چوار (٤) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
نووسراوی ئەستۆپاکیی باجی دەرامەت.
گرێبەستی شوێنی کارەکەی، وێنەی تۆماری موڵک یاخود گرێبەستی شوێنی کار.
نووسراوی ڕەزامەندیی ئاسایش.
نووسراوی سەندیکاى زێڕنگران.
ماوەی پێویست
ڕیێارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری دوو (٢) ڕۆژ، بەڵام ‌‌هێنانی ڕەزامەندی بەپێی شوێنەکەیە.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٠١٤/٣/٢٦:
- بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار لە بەرامبەر دەر‌هێنانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ کرێی تاقیکردنەوەی پیشەوەر.
- بڕی (٢٣,٠٠٠) بیست و سێ هەزار دینار بۆ کرێی پشکنینی مەیدانی.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ کێشکردنی تەرازوو.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ تێچووی فۆڕم.
- بڕی (٦,٠٠٠) شەش هەزار دینار بۆ کڕینی دوو (٢) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی کۆنتڕۆڵی جۆری دەکات، بەپێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری ئەگەر وێنەی تۆماری موڵک یان گرێبەستی دوکان و پشتگیری سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت ڕاستەوخۆ کاتی پشکنینی مەیدانی دیاریدەکرێت.
دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامی لیژنەی پشکنینی مەیدانی، دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکاتەوە، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش (هۆبەی ئابووری) بەپێی شوێنی جوگرافی.
دوای گەڕاندنەوەی نووسراوەکانی ڕەزامەندی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە، خزمەتخواز (پیشەوەر) لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی پیشەگەری زێڕنگری ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ئامادەبوون، بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پیشەگەریی زێڕنگری بە شێوەی تیۆری و کرداری (عملی و نظری).
دوای دەرچوونی پیشەگەر لە تاقیکردنەوەی پیشەکەی دەنێردرێتە ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دەرهێنانی مۆڵەتەکەی.
دواتر وێنەیەک لە پسوولەی ڕسومات دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری مۆڵەتی خشڵ، بە مەبەستی ئامادەکردنی مۆڵەت و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
دواتر سەردانی بەڕێوەبەری فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOP-14
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.