پێناسە
وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەن کۆمپانیا لە کاتی پۆلێنکردن، گۆڕین یان دامەزراندنی کۆمپانیا کە فەرمانبەر نەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی یاسا
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بەڵگەنامەى دامەزراندنی کۆمپانیا.
بریکارنامه ئەگەر کەسی بریکار هات لە بری کەسی بەڵێندەر یان ئەندازیار. ئەگەر بریکارەکە پارێزەر بوو، پێویستە ناسنامەی پارێزەرایەتی پێبێت.
ڕەزامەندی ئاسایشی هەبێت.
تۆمارکردنی بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنوسی.
پشتگیری کۆمەڵەی کاسبکاران و بانکی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی ئەگەر ژمێريار بوو.
ناسنامەی کۆمپانیا ئەگەر بەڵێندەر بوو.
ناسنامەی یەکێتی ئەندازیاران ئەگەر ئەندازيار بوو.
پوولی دارایی به بڕی (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار.
گرێبەستی شوێنی کارەکەی.
(٤) چوار وێنە.
بەڵێننامەی دادنوسی.
ڕەزامەندی ئاسایش.
پشتگیری بانک.
پشتگیری کۆمەڵەی کاسبکاران.
پشتگیری بانک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
وەرگرتنی ڕسومات بە بڕی (٣،٠٠٠) سێ هەزار دينار لەگەڵ پوول بە بڕی (٣،٠٠٠) سێ هەزار دينار بە پێی یاسای دادنوسی ژمارە (٣٣) ساڵی ١٩٩٨.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هێنانی پێداویستییەکان وەکو (ناسنامە ، پوولی دارایی ، بریکارنامە).
بۆ ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکاریەکان.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا بۆ واژۆکردنی بەڵێننامە و پێدانی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-08
دوا دەستکاری16-12-2021

Add new comment