647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە

پێناسە
نوێکردنەی مۆڵەتی وەرشەی زێڕ، دوای بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری/بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی شۆڕش/ تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان
ئیمەیڵ:- Gold.quality@yahoo.com
07503093109
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان/ بەرامبەر مزگەوتی قازی محەمەد
ئیمەیڵ:- Qualitycontrolsul@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی دهۆک
دهۆک / شندوخا شیمالیە / مالتا
ئیمەیڵ:- qualicondohuk@yahoo.com
07504508380
مەرجەکان
مۆڵەتی وەرشەی زێڕی هەبێت و بەردەوام بێت لە کارەکەی.
پێویستە پشتگیریی سەندیکای زێڕنگرانی هەبێت، کە ئەندامە لە لایان.
پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ئەگەر خزمەتخواز لە ١/٢ تاکو ٥/٣١ مۆڵەتەکەی نوێنەکردەوە، سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ تاوەکو ١١/١٥، دوای ئەوە دوایین ئاگادارکردنەوەی بۆ دەچێت، ئەگەر تاوەکو ١٢/١ مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
لەکاتی تێکچوون یان کاڵبوونەوەی مۆڵەتەکە، خزمەتخواز دەتوانێت داوای مۆڵەتێکی تر بکات بێبەرامبەر، بەڵام لە کاتی ونبون یان لەناوچوونی مۆڵەت بە هەر هۆکارێک، خزمەتخواز دەتوانێت داوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی تر بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
دەفتەری مۆڵەتی زێڕنگری.
پاکانەی باجی دەرامەت.
پشتگیریی سەندیکای زێڕنگران.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١١/٣٨١٦) لە ٢٦/٣/٢٠١٤:
- بڕی (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنینی تەرازوو.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ فۆڕم.
- لە کاتی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت سزای دواکەوتن بڕی (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
- لە کاتی ونبوون یان لەناوچوونی مۆڵەتەکەی بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار وەردەگیرێت لە بەرامبەر نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز (پیشەوەر) سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پێوانەسازی کۆنتڕۆڵی جۆری دەکات، بەپێی سنوری جوگرافی، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
دوای گەڕاندنەوەی پشتگیریی سەندیکای زێڕنگران و باجی دەرامەت، سەردانی ژووری مۆڵەتی خشڵ دەکات، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی ڕسومات.
وێنەیەک لە پسوولەی پارەدان دەگەڕێنێتەوە بۆ ژووری خشڵ، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مۆڵەت.
دوبارە سەردانی ژووری مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دۆسییەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
سەرۆکی دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-11
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.