پێناسە
پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاری خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی / بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی پلاندانان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی/بەرێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلینکردنی بەڵێندەران / هەولێر
شەقامی (٦٠م)/ نزيک پەرلەمان / بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری

ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
07504669100
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.
بەڵێندەر تۆمار کرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نوسراوی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
زانیاری تەواو لەسەر (کۆمپانیاکە، ناو، بواری کارکردن، ساڵی دامەزراندن و ناوی تەواوی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا).
بۆ بەڵێندەر ئەم پشتگیریە پێویست نییە.
نوسراوی پشتگیری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، بۆ دڵنيابوون لەوەى کۆمپانیاکە ناوی تۆمارکراوە.
نوسراوی پشتگیری بانک، بۆ زانینی توانای دارایی کۆمپانیا یان بەڵێندەر.
نوسراوی پشتگیری بۆ ئەندازیاران، هەبوونی ئەندازیاری پێویست.
نوسراوی پشتگیری بۆ ژمێریار، هەبوونی ژمێریاری پێویست.
نوسراوی پشتگیری بۆ پارێزەر، هەبوونی پارێزەری پێویست.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢٥) بیست و پێنج ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بڕی ئەم تێچووە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧ کە لە ماددەی (پانزەهەم) بە پێی پلە و پۆلێنی بەڵێندەر یان کۆمپانیا دیاریکراوە. لە نێوان (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تا (١،٥٠٠،٠٠٠)یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، خزمەتخواز سەردانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بكات بۆ هێنانی پشتگيری كە كۆمپانياكەی تۆماركراوە بۆ وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرايەتی پۆلێنی بەڵێندەران.
وەرگرتنەوەی ناسنامەی بەڵێندەر، دوای پێشكەشكردنی پشتگیری خزمەتخواز ناسنامەی بەڵێندەر بە دەست دێنێت لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران / وەزارەتی پلاندانان.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-02
دوا دەستکاری06-07-2022

Add new comment