پۆلێنکردنی کۆمپانیا و بەڵێندەرانی خۆماڵی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لە سەر داواکاریی خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧، بۆ دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆلێنکردن.
نوێکردنەوەی ناسنامەی بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی لەسەر داواکاریی بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ (٣) ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو (٢) ساڵە.
گۆڕینی ناوی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن بە ناوی نوێی کۆمپانیا لەسەر داواکاری خاوەن کۆمپانیا.
بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری خۆماڵی و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەسەر داواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری، دارایی و ئەزموون، بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی٢٠٠٧ بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.
ونبوونی ناسنامەی بەڵێندەر و ناسنامەی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی دەرکردنی ناسنامەیەکی نوێی پۆلێنکردن بۆ بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەجیاتی ناسنامەی ونبوو، لەسەر داواکاریی خۆیان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی پێویست.