بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی

پێناسە
بریتییە لە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلێنی بەڵێندەری خۆماڵی و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەسەر داواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری، دارایی و ئەزموون، بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی٢٠٠٧ بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پلاندانان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی/بەرێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنکردنی بەڵێندەران / هەولێر
شەقامی (٦٠م)/ نزيک پەرلەمان / بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری

ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
07504669100
مەرجەکان
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی پۆلێن کرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان (زانیاری تەواو لەسەر کۆمپانیاکە، ناو، بواری کارکردن، ساڵی دامەزراندن و ناوی تەواوی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا) بۆ بەڵێندەران ئەم پشتگیرییە پێویست نییە.
نووسراوی پشتگیریی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، کە ئەو کۆمپانیایە ناوی تۆمار کرابێت.
نووسراوی پشتگیریی بانک بۆ زانینی توانای دارایی (کفاءة مالیة) کۆمپانیا یان بەڵێندەر.
نووسراوی پشتگیری بۆ ئەندازیاران بۆ دڵنيابوون لە هەبوونی ئەندازیار.
نووسراوی پشتگیری بۆ ژمێریار بۆ هەبوونی ژمێريار.
نووسراوی پشتگیری بۆ پارێزەر بۆ هەبوونی یاسایی.
ليستێک بەو كارانەى ئەنجامى داوه، به مەبەستى دياریكردنى ئاستى كۆمپانيا و پۆلێنكردنی (هێنانى پشتگيرى لەو وەزارەتەى كارەكەی بۆ ئەنجامداوه).
ماوەی پێویست
سی (٣٠) ڕۆژ.
تێچوو
بڕی ئەم تێچووە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧ لە ماددەی (پازدەیەم) بە شێوەی خشتە بۆ هەر پلەیەکی پۆلێن دیاریکراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری لەگەڵ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی کۆمپانیا یان بەڵێندەر، له بەڕێوەبەرايەتیی پۆلێنكردنی كۆمپانياكان/ وەزارەتی پلاندانان، به مەبەستى پێشكەشكردنى به ليژنەى پۆلێنكردنی كۆمپانياكان له وەزارەتى پلاندانان.
وەرگرتنەوەی ناسنامەی کۆمپانیا/ بەڵێندەر.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-03
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.