ونبوونی ناسنامەی بەڵێندەر و ناسنامەی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی

پێناسە
دەرکردنی ناسنامەیەکی نوێی پۆلێنکردن بۆ بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی لەجیاتی ناسنامەی ونبوو، لەسەر داواکاریی خۆیان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی پێویست.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پلاندانان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی/بەرێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنکردنی بەڵێندەران / هەولێر
شەقامی (٦٠م)/ نزيک پەرلەمان / بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری

ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
07504669100
مەرجەکان
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی خۆماڵی بێت و لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار کرابێت.
بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی پۆلێن کرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.
بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمار کرابێت لە یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی ئەو ڕۆژنامەیەی، کە بانگەوازی ونبوونی ناسنامەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.
پێشکەشکردنی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی تایبەتمەند سەبارەت بە ونبوونی ناسنامە، پێشکەشکردنی بۆ وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارايی و ئابووری ژمارە (٨٦٧/١١/٩) لە ٢٠١١/١/١٨:
(٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هێنانى پشتگيرى له بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنى كۆمپنياكان بۆ وەزارەتی پلاندانان، پێشکەشکردنی ئەو ڕۆژنامەیەی بانگەوازی ونبوونی تێدا بڵاوکراوەتەوە بۆ وەزارەتى پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتیی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان.
پێشکەشکردنی مامەڵەی ونبوون لە فەرمانگەی پۆلیسی ونبووەکان.
وەرگرتنەوەی ناسنامەی پۆلێنکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-05
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.