پێناسە
لەسەر داواکاری بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلێنکردن لە جیاتی ناسنامەی بەسەرچوو، بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی (٣) سێ ساڵە و بۆ بەڵێندەر (٢) دوو ساڵە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پلاندانان
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی
/ بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی پلاندانان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی/بەرێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلینکردنی بەڵێندەران / هەولێر
شەقامی (٦٠م)/ نزيک پەرلەمان / بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
ئیمەیڵ:- E-mail: info@mop – krg.org
07504669100
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار کرابێت.
بەڵێندەری خۆماڵی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی پۆلێن کرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.
بەڵێندەری خۆماڵی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی تۆمار کرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کە لە کۆمپانیا تۆمارکراوە.
پێشکەشکردنی پشتگیری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان کە بەڵێندەر / کۆمپانیا تۆمارکراوە.
پێشکەشکردنی پشتگیری سەندیکای وردبینان و ژمێریاران، بە مەبەستی سەلماندنی هەبوونی ژمێریار.
پێشکەشکردنی پشتگیری سەندیکای پارێزەران، بە مەبەستی سەلماندنی هەبوونی پارێزەر.
پشتگيرى له بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەى ميرى.
ناسنامە کۆنەکەی.
(٢) دوو وێنەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بڕی ئەو تێچووە بریتییە لە ڕسومات کە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧ لە ماددەی (پانزەهەم) دا بە شێوەی خشتە بەرامبەر هەر پلەیەکی پۆلێن بڕەکەی دیاریکراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی نوسراوی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
پێشکەشکردنی نوسراوی پشتگیری له بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
پێشکەشکردنی نوسراوی پشتگیری له يەكيتی بەڵێندەرانی كوردستان.
پێشکەشکردنی نووسراوی پشتگیری لە يەكيتی بەڵێندەران / دەستەى باڵا.
هێنانى گشت ئەو نووسراوانەى سەرەوە بۆ وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی پۆلێنی کۆمپانیاکان.
دانی ڕسومات و وەرگرتنەوەی ناسنامەی پۆلێنکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پلاندانان
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOP-04
دوا دەستکاری06-07-2022
Add new comment