پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى خانوو بریتییە لە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو، کە بەشێکە له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن.
فراوانکردنى وزەى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
رێگادان بەهاوردەکردنى پێداویستى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
پێدانى مۆڵەتى باخدارى (باخ، نەمامگە، خانووى پلاستیکى) ڕێکخستنى بەرهەمهێنانى بەروبوومەکان بە شێوەیەکى تەندروست و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و هونەرى و هەروەها پابەندبوونى جووتیاران و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانى کشتوکاڵى و کار ئاسانى بۆ کۆکردنەوەى داتا و زانیارى پڕۆژەکانى باخدارى.
پێدانى مۆڵەتى دامەزراندنى پڕۆژەى قارچک کۆکردنەوەی داتا و زانیاری دەربارەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی قارچک و، بەخشینی مۆڵەت بەو پرۆژانە بە پێی ڕێنمایی تایبەت.
گۆڕینى خاوەندارێتى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتییە لە گواستنەوەى خاوەندارێتى پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگەى پەلەوەر، پڕۆژەکانى دایکانە (گۆشت و هێلکە) لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، لە ئەنجامدانى فرۆشتنى پڕۆژەکە، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار.
پێدانى مۆڵەتى کارکردنى پڕۆژەى سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) هەموو پڕۆژەیەکى سامانى ئاژەڵ وەک (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) پێش دەست بەکارکردن پێویستە مۆڵەتى کارکردن وەربگرێت.
هاوردەکردنى بەروبووم و پێداویستییەکانى سامانى ماسی ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
فراوانکردنى وزەی پڕۆژەکانى سامانى ماسی بریتییە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە فراوانکردن یان زیادکردنى حەوزەکانى بەخێوکردن.
پێدانى مۆڵەتى کاتى بۆ دروستکردنى ڕەژوو پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.