پێناسە
بریتییە لە گواستنەوەى خاوەندارێتى پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگەى پەلەوەر، پڕۆژەکانى دایکانە (گۆشت و هێلکە) لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، لە ئەنجامدانى فرۆشتنى پڕۆژەکە، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری/ سامانی ئاژەڵ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
ئیمێڵ: vet.kurdistan@gmail.com
ئیمێڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بەڵێننامەى دەست هەڵگرتن، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار لە فەرمانگەی دادنوس.
گۆڕینى خاوەندارێتى ئەو زەوییەى پڕۆژەکەى لەسەر دروست کراوە لە کەسى یەکەم بۆ لایەنى دووەم.
بەردەوامبوونى پڕۆژەکە لە کارکردن.
نابێت فەرمانبەری حکومی بێت.
ئەستۆپاکی بانکی کشتوکاڵی.
ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرە یان بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار.
پێویستە مۆڵەتی پڕۆژەكە و مۆڵەتی تەندروستی ڤێتێرنەری تازە كرابێتەوە.
گۆڕینی خاوەنداریەتی پڕۆژە هەموو پڕۆژەكان دەگرێتەوە جگە لەو پڕۆژانەی كە دامەزراون وە جۆری زەویەكانیان گرێبەست و بڕیاری دابەشكردنە.
هەر پڕۆژەیەک كڕین و فرۆشتنی لەسەر بكرێت تاكو ماوەی (٢) دوو ساڵ لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت گۆڕینی خاوەنداریەتی پڕۆژەی بۆ ئەنجام نادرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری کەسی و شارستانی.
ڕەگەزنامە یان کارتی نیشتیمانی.
(٣) سێ وێنەی کەسی.
پێشکەشکردنی داواکاری.
نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان/ بەشی سامانی ئاژەڵ.
كۆنوسی باری ئێستای پڕۆژە.
گرێبەستی لێخۆشبوون (عقد تنازل) لەنێوان فرۆشیار و كڕیار.
مۆڵەتی كۆن/ ڕەسەنی پڕۆژەكە.
ئەستۆپاکی.
گرێبەستی سەرپەرشتیاری.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ڕسوماتى پارەدان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە داوی وردبینیکردن و ئامادەکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی وێنەی نوسراو.
سەردانی ژووری دەرچوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-13
دوا دەستکاری01-11-2023
Add new comment