پێدانى مۆڵەتى دامەزراندنى پڕۆژەى قارچک

پێناسە
کۆکردنەوەی داتا و زانیاری دەربارەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی قارچک و، بەخشینی مۆڵەت بەو پرۆژانە بە پێی ڕێنمایی تایبەت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ ب. باخداری

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / هەولێر
هەولێر / شەقامى (٤٠)مەترى بەرامبەر نەمامگەى دارستانى ناوەندى هەولێر
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / سلێمانی
سلێمانی / بەکرەجۆ / نزیک بنکەى ئاگرگۆژینەوە
ئیمێل: suli.agriculture@yahoo.com
0533203986 - 0533210347
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / دهۆک
دهۆک / نزیک نەمامگەى مالتا
ئیمێل: agridohuk832007@ yahoo.com
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / هەڵەبجە
هەڵەبجە / سەروى مۆنۆمینتى هەڵەبجە
ئیمێل: bk.halabja@yahoo.com
0538851209
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / گەرمیان
گەرمیان
ئیمێل: bgk.garmian@gmail.com
07702154384
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / سۆران
سۆران / ناو بازار / سەر ڕێگاى دیانا
بەڕێوبەرایەتى باخدارى / زاخۆ
زاخۆ / لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى زاخۆ
مەرجەکان
دەبێت ڕووبەرى زەوى پێویست بۆ پڕۆژەکە لە (١,٥) دۆنم کەمتر نەبێت ئەگەر پرۆژەکە تەنیا یەکەى بەرهەمهێنانى قارچک بگرێتە خۆ.
ڕووبەرى زەوى پێویست بۆ پرۆژەکە لە (٢,٥) دۆنم کەمتر نەبێت ئەگەر پرۆژەکە یەکیک یان هەر دوو یەکەى (بەرهەمهێنانى تۆو) و یەکەى (بەرهەمهێنانى کۆمپوست) بگرێتە خۆ.
پڕۆژەکە (٧٥) مەتر لە ڕێگاى سەرەکى و (٢٥٠) مەتر لە شوێنى نیشتەجێبوون و ئاوەدانى دوور بێت.
ژمارەى هۆڵەکان لە شەش (٦) هۆڵ کەمتر نەبێت بۆ بەرهەمهێنانی قارچک لەسەر زەوى و (٣) هۆڵ کەمتر نەبێت بۆ بەرهەمهێنانى قارچک لەسەر ڕەفە و دابینکردنى تەواوى پێداویستییەکانى هۆڵەکان و ڕووبەرى هەر هۆڵێک (٢٠*٥*٥) مەتر کەمتر نەبێت.
ئەگەر پڕۆژەکە یەکەى بەرهەمهێنانى تۆوى لەگەڵدا بێت پێویستە دوو (٢) هۆڵ دابمەزرێن یەکێکیان بە ڕووبەرى (٥*٧) مەتر کەمتر نەبێت بۆ تاقیگە و ئەوەى تر بە ڕووبەرى (٥*١٠) مەتر کەمتر نەبێت بۆ ئامێز (حاضنة).
ئەگەر پڕۆژەکە یەکەى بەرهەمهێنانى (کۆمپوست) لەگەڵدا بوو گۆڕەپانێکى پسێنراوى هەبێت بە ڕووبەرى (٤٠*٢٥) مەتر کەمتر نەبێت.
پڕۆژەکە سەرچاوەى ئاوى پێویستى هەبێت.
چاندنى چواردەورى پڕۆژەکە بە نەمامى گونجاو.
ڕەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت وەک (بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزار، وەزارەتی تەندروستى، بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبان).
یەکەم جار بۆ ساڵی یەکەم تەنیا ڕێگاپێدانى سەرەتایى دەدرێت بە خاوەن پڕۆژە و دواى دامەزراندنى پڕۆژەکەى مۆڵەتى هەمیشەى پێ دەدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارى خاوەن پڕۆژە.
مولکیەتى زەوى پڕۆژەکە و جۆرى زەوییەکە، کە مولکە یان گرێبەستە لەگەڵ بەرایی زەوییەکە.
مرتسمى زەوییەکە.
کارتى نیشتمانى و کارتى زانیارى.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوەن پڕۆژە سەردانى قائمقامیەتى یاخود ناحیەی ئەو ناوچەیە دەکات کە خاوەن پڕۆژەکە دەیەوێت پڕۆژەکە تێدا دابمەزرێنیت.
سەردانى هۆبەى کشتوکاڵى ناوچەکەی دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵ لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانى بەڕێوەبەرایەتی باخدارى/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵ لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
لیژنەى تایبەت بە پێدانى مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی باخدارى پێک دەهێنرێت، پاشان لیژنە سەردانى شوێنى پڕۆژەکەى دەکات و کۆنووسى بۆ ئامادە دەکات، نووسراوى بۆ دەکرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک (بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزار، وەزارەتی تەندروستى، بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبان)، بە مەبەستی وەرگرتنى ڕەزامەندى.
دواى تەواوبوونى هەموو ڕێکارەکان سەردانى بەڕێوەبەرایەتی باخدارى دەکات.
پاشان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان دەکات لە ناو دیوانى وەزارەت.
سەردانى ژوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى دەکات.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى باخدارى دەکات.
تێبینی/ لە کاتى نوێکردنەوەی مۆڵەت خاوەن پرۆژە تەنیا سەردانى بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵ دەکات و پاشان سەردانى بەڕێوەبەرى باخدارى و لیژنەى تایبەت دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-20
دوا دەستکاری08-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.