رێگادان بەهاوردەکردنى پێداویستى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ

پێناسە
رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
مەرجەکان
پێویستیی هەرێم بەو پێداویستیانە هەبێت.
هەبوونى پڕۆژە یان کۆمپانیاى تایبەتمەند.
ئەو وڵاتەى هاوردەى تیادا دەکرێت ڕێگاپێدراو بێت بەپێى رێنماییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نوسراوى ب.گ.کشتوکاڵی پارێزگاکان یان نوسراوی ب.ڤێتێرنەری پارێزگا.
بڕوانامەی سەرچاوە.
بڕوانامەی تەندروستی.
مۆڵەتی پڕۆژە یان کۆمپانیا.
پشکنینی شیکردنەوەی تاقیگە.
ماوەی پێویست
(١)یەک کاتژمیر.
تێچوو
- بۆ هەر یەک تەن گۆشت بەهەموو جۆرەکانى (2000)دوو هەزار دینار.
- بۆ یەک تەن شیرەمەنى (1000) هەزار دینار.
-بۆ یەک تەن هێلکەى خواردن و ترووکاندن (1000) هەزار دینار.
- یەک جوجکە(١) یەک دینار.
- بۆ یەک تەن موادى ئالیک (250) دوو سەدو پەنجا دینار.
- بۆ یەک سەر رەشەوڵاخ (1000) هەزار دینار.
- بۆ یەک سەرمەڕ و بزن (250) دوو سەد و پەنجا دینار.
- بۆ یەک سەرئاژەڵى جوانى (5000) پێنچ هەزار دینار.
- بۆ یەک دانە باڵندەى جوانى (100) سەد دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەش کردنی مامەڵەکە بەنوسینگەی بەرێوەبەری گشتى.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو.
سەردانی ژووری (ب.کەرەنتین).
سەردانی ژووری ب.تەندروستی ئاژەڵ
سەردانی کردنی ژووری ب.ژمێریاری.
سەردانی کردنی ژووری ب.سامانی ئاژەڵ.
وەرگرتنەوەی مامەڵەکە لە ب.کەرەنتین
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-12
دوا دەستکاری06-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.