پێناسە
دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی بازرگانی کردن بە ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی کشتوکاڵی و بیناسازی بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠) مەتری / بەرامبەر نیوستی

07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە کۆمپانیاکە ڕەزامەندی تۆمارکردنی وەرگرتبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان.
شوێنی تایبەتی هەبێت و گونجاو بێت لەگەڵ مەرجەکانی لیژنەی پشکنینی کۆمپانیاکە.
مەرجە سەرجەم بەڵگەنامەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی کۆمپانیاکەی (پشتگیری کۆمپانیا، بڕوانامەی دامەزراندن (شهادە جداریە)، بڕیاری کارگێڕی، کۆنووسی کۆبوونەوە (محضر اجتماع)، بڕیاری دامەزراندن) پێبێت.
ڕەزامەندی ژووری بازرگانی کە لارییان نییە لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای ناوبراو.
بەڕێوەبەری ڕێپێدراو یاخود بریکاری گشتی یاسایی ئامادەبێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکە.
مەرجە ئەستۆپاکی کۆمپانیا بهێنێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری.
مەرجە بینای کۆمپانیا ڕەزامەندی بەرگری شارستانی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی ژووری بازرگانی خاوەن کۆمپانیا.
ناسنامەی پارێزەر.
پشتگیری کۆمپانیا، بڕوانامەی دامەزراندن (شهادە جداریە)، بڕیاری کارگێڕی، کۆنوسی کۆبوونەوە (محضر اجتماع)، بڕیاری دامەزراندن.
نووسراوی بەرگری شارستانی تایبەتمەند.
ئەستۆپاکی کۆمپانیا.
وێنەی بینای کۆمپانیای تۆمارکراو.
کڵێشەی پشتگیری کۆمپانیا (عقد بیع).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
( ٢) دوو بۆ (٣) سێ کاتژمێر بۆ هەر سەردانێک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی هاتوو بە نووسراو.
سەردانی ژووری یاسایی دەکات، بە مەبەستی وردبینی و دیاریکردنی جۆری مامەڵە تۆمارکردنە بۆ یەکەم جار یاخود نوێکردنەوەیە.
دووبارە سەردانی ژووری بەڕێوەبەری یاسایی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
دووبارە سەردانی ژووری یاسایی دەکات بۆ پێدانی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند، بە مەبەستی پشکنینی بینای کۆمپانیا.
دوای گەڕانەوەی بڕیاری لیژنەی پشکنین، سەردانی ژووری بەڕێوەبەری یاسایی دەکات بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-24
دوا دەستکاری13-03-2022

Add new comment