پێناسە
هەر نوسینگەیەکی فێرکردنی شۆفێری مۆڵەتەکەی دوای ساڵێک بەسەردەچێت. پێویستە نوسینگەکان ساڵانە مۆڵەتەکەیان نوێ بکەنەوە تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی کاری ڕا‌هێنان و فێرکردنی شۆفێری بە هاووڵاتیان بکات.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەرەکی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خاوەنی نوسینگە مەرجە لە ژیاندا مابێت.
شوێنی تایبەتی هەبێت. گونجاو بێت لەگەڵ مەرجەکانی لیژنەی پشکنینی نوسینگە کە هاوپێچ کراوە.
دابینکردنی (٢) دوو ئۆتۆمبێل تایبەت و (٢) دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە مەرج و جۆری ئۆتۆمبێل بە گشتی هاوپێچ کراوە بە پێی ڕێنمای ژمارە (٣) ساڵی ٢٠١٦ هەمواری دووەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٨ هەمواری سێیەمی ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠١٨.
دابینکردنی (٢) دوو ڕاهێنەر کە خاوەن بڕوانامەی ڕا‌هێنان بێت و بە لایەنی کەم مۆڵەتی شۆفێری گشتییان هەبێت.
هەبوونی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس.
پێوستە پشتگیری موختاری هەبێت.
پشکنینی تەندروستی شوفێرەکان و خاوەن نوسینگە.
ڕەزامەندی لیژنەی پشکنین.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە).
کارتی زانیاری.
لیستی ناوی بەڕێوەبەر و ڕاهێنەرانی نوسینگە لەگەڵ بڕوانامەکانیان و مۆڵەتی شۆفێرییان.
ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ کۆنووسێک بۆ ئامێر و کەلوپەلەکانی ئۆتۆمبێلی فێرکردن.
بیمەی تایبەت بۆ گەرەنتی پاراستنی ئۆتۆمبێل و کەسەکان.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت ڕۆژ بۆ (١٤) چواردە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- بڕی (٥٠٠،٠٠٠٠) پێنج سه‌د هه‌زار دینار ڕسومات بۆ نوێکردنه‌وه.
- بڕی (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر کاتژمێرێک له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی گۆڕه‌پانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ.
- بڕی (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر کاتژمێرێک له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی گۆڕه‌پانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوه‌نی نوسینگه سه‌ردانی هاتووچۆی پارێزگای تایبه‌تمه‌ند ده‌کات، به مه‌به‌ستی نووسینی داواکاری ''ڕه‌زامه‌ندی نوێکردنه‌وه‌ی مۆڵەتی نوسینگه‌ی فێرکردنی شوفێری''.
پێوستە خاوەنی نوسینگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی نوێکردنەوە.
دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند له هاتووچۆی تایبه‌تمه‌ند پێک ده‌هێندرێت، به مه‌به‌ستی پشکنینی شوێنی نوسینگه و جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نوسینگه.
دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی پشکنین بۆ مۆڵه‌ته‌که، پێویستە خاوەنی نوسینگە سەردانی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-23
دوا دەستکاری25-08-2022
Add new comment