پێناسە
بەڵگەنامەیەكی فەرمییە كە ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی بەشێوەیەکی یاسایی شوفێری ماتۆڕسکیل بکات.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی (١٦) شازدە ساڵی تەواو کردبێت.
دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان کە بۆ پێدانی هەموو جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری دیاری کراوە.
خولەکانی تیۆری و پراکتیکی بینیبێت لە یەکێک لە ناوەند یان نوسینگەكانی فێرکردنی شوفێری، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێ دراوە.
دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی تیۆری و پراکتیکی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
هاوڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن بەپێی پشتگیری موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت
ئاوارەكانى دانيشتووى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داوای مۆڵەتی شوفێری بكەن بە مەرجێك پەسەندێك لە بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و بەرێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆی تایبەمەند پێشكەش بكەن كە بیسەلمێنێت ئاوارەیە و لە یەكێك لە كەمپەكان یان دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێیە
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (٥) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیە دیاریكراوەکان.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (٦) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (٣×٤)سم.
ڕاپۆرتی پزیشکی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٤ ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی (واتا پێش ٦ مانگ).
- بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (٩٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
- تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکەی.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیاری کەسی.
سەردانی کردنی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی کردنی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
سەردانی کردنی بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی تیۆری و کرداری تایبەت بە ماتۆرسکیل.
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەووتیی سەردانی وێستگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت) دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-07
دوا دەستکاری
09-03-2026