پێناسە
بریتییە لە کارە میدیاییە ڕادیۆ و سەتەلایت و تەلەڤزیۆنەکان کە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنرێت و لە ڕێگەی مۆڵەتی کارکردن لەو بوارانەدا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە / هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠)م چوارریانی عزه‌ددین فەیزی
ئیمەیڵ: Email:gdomedia@gmail.com
ئیمەیڵ: Email:gdomedia@gmail.com
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / هه‌ولێر
گه‌ڕه‌كی ئازادی / نزیک گه‌راجی به‌غداد
0662585427
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / سلێمانی
شه‌قامی سالم / پشت كتێبخانه‌ی گشتی
ئیمەیڵ:- ragayandn.suli@gmail.com
ئیمەیڵ:- ragayandn.suli@gmail.com
0533301949
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / دهۆک
دهۆک / شاخكی
ئیمێڵ:- rcduhok@gmail.com
ئیمێڵ:- rcduhok@gmail.com
مەرجەکان
بڕگەی یەکەم: مه‌رجه‌كان و میكانیزمی مۆڵه‌تدان:-
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌رپرسه له به‌خشینی مۆڵه‌تی كاركردنی میدیایی بینراو و بیستراو له هه‌رێمی كوردستاندا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌رپرسه له به‌خشینی مۆڵه‌تی كاركردنی میدیایی بینراو و بیستراو له هه‌رێمی كوردستاندا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
خاوه‌ندارێتی میدیا یاخود لایه‌نی مه‌عنه‌وی كه خاوه‌نی میدیاییه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان فۆرمی داواكاری دامه‌زراندنی میدیایی بیستراو و بینراو پڕ ده‌كاته‌وه كه تیایدا به ڕوونی و به دروستی ئه‌م زانیارییانه تۆمار ده‌كات كه له فۆرمه‌كه‌دا هاتووه.
پێو‌یسته هه‌ردوو وه‌زاره‌تی هاوكار (وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن)، له ماوه‌ی كەمتر له (٦٠) ڕۆژ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه بده‌نه‌وه كه له ڕێی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت.
سه‌رپه‌رشتیكردنی لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانی په‌خشكردن به ڕێنماییه‌ک له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌درێت به گشت میدیاكانی بیستراو و بینراو.
مۆڵه‌تپێدان بۆ ماوه‌ی (١) یه‌ک ساڵه و پێو‌یسته له كاتی خۆیدا نوێ بكرێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نی میدیا دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
له كاتی لادان و سه‌رپێچیكردن له ڕێنماییه یاساییه‌كانی ئه‌م سسته‌م و ڕێنماییه‌دا، میدیا سه‌رپێچیكه‌ره‌كان دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه.
هه‌ر میدیایه‌ک دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، پێو‌یسته له ماوه‌ی (٩٠) نەوەد ڕۆژدا په‌خشی ئه‌زموونی خۆی بكات، به پێچه‌وانه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌یان به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له باره‌ی وه‌ستانی په‌خش پێو‌یسته وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكرێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه دوای (٩٠) ڕۆژ له وه‌ستانی په‌خش مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وشێته‌وه.
برگه‌ی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی خاوه‌نداری:-
ته‌مه‌نی خاوه‌نی میدیاكه له سه‌رووی (٢٥) ساڵیدا بێت.
ته‌مه‌نی خاوه‌نی میدیاكه له سه‌رووی (٢٥) ساڵیدا بێت.
پێو‌یسته خاوه‌نداری میدیاكه له هه‌رێمی كوردستاندا (كه‌سێتی یاسایی) هه‌بێت. ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارییه‌كه بۆ لایه‌نێكی مه‌عنه‌وی بوو، وه‌كو پارت، كیان، جوڵانه‌وه سیاسیه‌كان، كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، پێو‌یسته ئه‌و لایه‌نانه مۆڵه‌تی یاسایی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
خاوه‌نداری میدیاكه (كه‌سان بن یان لایه‌نی مه‌عنه‌وی) ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بیانی بوون، پێو‌یسته به لایه‌نی كه‌م بۆ (٦) شەش مانگ به‌ڵگه‌و ڕێگه‌پێدانی مانه‌وەیان به فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، هه‌ر گۆرانكارییه‌ک له‌خاوه‌نداریه‌تی میدیاكه‌دا بكرێت، پێو‌یسته پێشتر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌و، ڕه‌زامه‌ندی بۆ خاوه‌ندارییه نوێیه‌كه وه‌ربگرێت.
پێو‌یسته خاوه‌نداری میدیاكه به فه‌رمی سه‌رمایه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه تۆمار بكات:
- بۆ خاوه‌نی سه‌ته‌لایت له (٥٠،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت.
- بۆ خاوه‌نی په‌خشی چه‌پک (باقه)و په‌خشی سسته‌می له (٣٠،٠٠٠،٠٠٠) سی ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت.
- بۆ خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنی لۆكال له (٢٥،٠٠٠،٠٠٠) بیست و پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت.
- بۆ خاوه‌نی ڕادیۆ له (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت.

خاوه‌نداری میدیاكه پێو‌یسته ڕاوێژكارێكی یاسایی یان پارێزه‌رێک ده‌ستنیشان بكات بۆ ڕاوێژی یاسایی و كاروباری یاسایی میدیاكه‌ی.
بۆ خاوه‌ندارییه بیانییه‌كان پێو‌یسته به لایەنی كه‌م (٪٥٠) كارمه‌ندانی میدیا و نوسینگه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستاندا هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بن.
نابێت دوو دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌مان ناویان هه‌بێت و هه‌روه‌ها نابێت هه‌ڵگری هه‌مان ناوی میدیایی تری جیهانی بێت ته‌نها له باری وه‌رگرتنی ئیمتیاز نه‌بێت ئه‌ویش پێو‌یسته به شێوه‌ی یاسایی و ڕاسته‌وخۆ بێت له نێوان خاوه‌نی میدیاكه و میدیا جیهانییه‌كه.
دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، پێو‌یسته خاوه‌نداری میدیاكه له دانوساندا لۆگۆ و ناوی میدیاكه و خاوه‌نداری كه‌ناڵه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی یاسایی تۆمار بكات.
خاوه‌نی میدیاكه پێو‌یسته ئه‌ندازیارێک دابمه‌زرێنێت كه تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت له یه‌كێک له‌م بوارانه‌دا (گه‌یاندن، كاره‌با، ئه‌لیكترۆنیک) یاخود كه‌سانێک بێت كه خاوه‌نی ئه‌زموون بن و زیاتر له خولێكی پرۆفیشناڵیان له‌و بواره‌دا بینیبێت و به لایه‌نی كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندی بێت.
مه‌رج نییه خاوه‌نی میدیاكه كه‌سێكی میدیاكار بێت، به‌ڵام پێو‌یسته به‌ڕێوه‌به‌رێک بۆ میدیاكه‌ی هه‌ڵبژێرێت به لایه‌نی كه‌م (٥) پێنج ساڵ ئه‌زموونی له بواری میدیادا هه‌بێت.
بڕگه‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی كوالیتی ڕاگه‌یاندن و په‌خشكردن:
أ- لایه‌نی كوالیتی ڕاگه‌یاندن:
پێو‌یسته میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
أ- لایه‌نی كوالیتی ڕاگه‌یاندن:
پێو‌یسته میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
زیان نه‌گه‌یاندن به نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی له تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان.
په‌خشنه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه و بڕگانه‌ی كه هانی جیاكاری و ڕه‌گه‌زی و توندڕه‌وی و ده‌مارگیری ده‌ده‌ن له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا (ئاینی و تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌گه‌ریی).
دووركه‌وتنه‌وه له به‌رپاكردنی قه‌یرانی ئابووری و شڵه‌ژاندنی بازاڕه ناوخۆییه‌كان.
په‌نابردنه به‌ر ته‌شهیركردن و جنێودان و بێزار (تحقیر)كردنی كه‌سان، یاخود لایه‌نه مه‌عنه‌وییه‌كان.
بڵاونەكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بێ بنه‌ماو دوور له ڕاستی به بێ بوونی به‌ڵگه.
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێک كه پێشێلی ئازادی تاكه‌كان بكات.
نه‌شێواندنی زمانی كوردی و په‌یوه‌ستبوون به‌سه‌رچاوه و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی زمانی كوردی.
پابه‌ندبوون به‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی كه مافی بیرمه‌ندی و داهێنان و (كۆپی ڕایت) ده‌پارێزن به تایبه‌ت یاسای ژماره (١٧)ی ساڵی ٢٠١٢ (یاسای مافی دانه‌ر و مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان).
پابه‌ندبوون به‌و سیسته‌مه‌ی كه نیشاندانی فیلم به پێی ته‌مه‌نه‌وه پۆلێن ده‌كات كه (+١٢) و (+١٦)یه، له‌باره‌ی نه‌بوونی هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ته‌مه‌ن مانای ئه‌وه‌یه كه فیلمه‌كه یان به‌رنامه‌كه بۆ گشت ته‌مه‌نه‌كان شیاوه.
تێبینی: پێو‌یسته هه‌موو كه‌ناڵه‌كان پابه‌ند بن به پۆلێنكردنی به‌رنامه و فیلمه نیشاندراوه‌كانیان به سوود وه‌رگرتن له‌و پۆلێنكردنه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانی بۆ پۆلێنكردنی فیلم (classification BBFC British Board of Film) به پێی ته‌مه‌نی ته‌ماشاكاران دیاریكردووه، هه‌روه‌ها پێو‌یسته له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كان كه ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ بینه‌رانی ته‌مه‌نی سه‌رووی (١٦) ساڵیه‌وه‌یه دوای كاتژمێر (١٠)ی شه‌و نیشان بدرێت و دووباره‌كردنه‌وه‌شی نه‌كه‌وێته كاتی به‌یانیان یان دوای نیوه‌رۆ و ئێواران.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا نادرێت ئه‌و فلیمانه‌ی كه پۆرنۆگرافین یاخود توندوتیژی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر (العنف المرت) یان تێدایه و ده‌كه‌ونه خانه‌ی (+١٦) یاخود (+١٨) له شاشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشان بدرێت.

ب- لایه‌نی كوالیتی گه‌یاندن:
پێو‌یسته میدیاكانی بینراو و بیستراو پابه‌ندبن به‌م خاڵانه:
پێو‌یسته میدیاكانی بینراو و بیستراو پابه‌ندبن به‌م خاڵانه:
پاوه‌ری په‌خشكردن به پێی ڕه‌زامه‌ندی و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌بێت.
تاوه‌ره‌كانی په‌خشكردن به پێی ئه‌و ستاندارده ده‌بێت كه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندندا دیاریكراوه.
پێو‌یسته ئامێره‌كانی په‌خشی ڕادیۆ و (tv) ستاندارد بێت به پێی ڕێنمایی و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گواسته‌وه و گه‌یاندن.
پێو‌یسته ئامێره‌كانی په‌خشكردن پارزونگدار (فلته‌ردار) بێت و سسته‌می فلته‌ركردنیشیان كارا بكرێت، ئه‌وه‌ش به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕێک ده‌خرێت.
گشت میدیاكان پێو‌یسته پابه‌ندبن به‌و فریكواینسی و چه‌ناڵانه‌ی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه‌وه بۆیان دیاری ده‌كرێت.
پێو‌یسته له‌سه‌ر هه‌موو میدیاكان ئاستێكی به‌رز له گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگ پێشكه‌ش بكه‌ن.
پێوه‌ره گشتییه‌كانی ڕیكلام و بانگه‌شه‌كردن:
پێو‌یسته ڕیكلامی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی ئه‌و مه‌رجانه بگرێته خۆ:
پێو‌یسته ڕیكلامی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی ئه‌و مه‌رجانه بگرێته خۆ:
هیچ ڕێکلامێک له (٦٠) شەست چركه تێپه‌ر نه‌كات.
پێو‌یسته گرینگی به لایه‌نی جوانناسی ڕیكلامه‌كه بدرێت و نابێت ئاستی هونه‌ری و ته‌كنیكی ڕیكلامه‌كه دابه‌زیو بێت.
پێو‌یسته ڕێكلامه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی و نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئاشته‌وانی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت.
نابێت ڕێكلامكردنه‌كه ڕاسته‌خۆ دژایه‌تی هیچ كاڵایه‌كی تر بكات.
پێو‌یسته گوتاری نێو ڕێكلامه‌كان پاراو و له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی گشتیدا بێت و جوێن و قسه‌ی بازاڕی تێدا نه‌بێت.
بۆ ڕێكلامكردن بۆ بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و خۆراک و خوارده‌مه‌نی پێو‌یسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ندبن.
نابێت ڕێكلام بۆ هیچ ده‌رمانێک بكرێت جگه له گۆڤارێكی پزیشكی باوه‌رپێكراو نه‌بێت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه پشتگیر كرابێت و ڕه‌زامه‌ندی بۆ وه‌رگیرابێت.
نابێت له ڕێكلامكردن بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كاندا ڕێكلام بۆ هیچ پزیشكێكی بیانی بكرێت.
پێو‌یسته ڕێكلام بۆ هیچ كاڵایه‌ک نه‌كرێت كه به نایاسایی هێنرابێته هه‌رێمی كوردستان و به كوالێتی كۆنترۆڵدا تێپه‌ر نه‌بووبێت.
ڕێكلامكردن بۆ نێرگه‌له و جگه‌ره و مه‌یی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
كۆی ئه‌و كاتانه‌ی به ڕێكلامكردن له ناو فیلم و دراما و زنجیره و به‌رنامه‌كاندا به‌كاردێت، پێو‌یسته بۆ هه‌رجارێک له (٥) خوله‌ک تێپه‌رنه‌كات و بۆ كه‌متر له (٦٠) خوله‌ک سێ جار ماوه‌ی ڕێكلامكردن هه‌بێت (جگه له ده‌ستپێكی بابه‌ته نمایشكراوه‌كه)، بۆ ماوه‌ی زیاتر له (٦٠) خوله‌ک چوار جار ماوه‌ی ڕێكلامكردن هه‌بێت (جگه له ده‌ستپێكی بابه‌ته نمایشكراوه‌كه).
نابێت تولباری ڕێكلامكردن له (١) تولبار زیاتر بێت و پێو‌یسته ته‌نها له خواره‌وه‌ی سكرینه‌كه‌دا دابنرێت جگه له‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی كه وێنه‌ی جوڵاویان نییه.
ڕێنمایی (١) ساڵی ٢٠١٤ ڕێنمایی ڕێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان / مادده‌ی سێیه‌م / میكانیزم و مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت/ ماددەی هەشتەم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
كارتی نیشتیمانی.
پاسپۆرت و كارتی نیشته‌جێبوون. (بۆ نوسینگه‌ی كه‌ناله عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان).
شوێنی نیشته‌جێبوون.
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٣) سێ مانگ.
تێچوو
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: باجی مۆڵه‌تی ڕادیۆ
- باجی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی ڕادیۆ:
سه ر‌تاسه‌ری (زیاتر له شار‌و ده‌ڤه‌رێک) (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی ¼ ئه‌م بڕه‌یه.
ناوچه‌يی (كه‌متر له دوو شار و ده‌ڤه‌ر) (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وەی ساڵانه‌شی ¼ ئه‌م بڕه‌یه.
- باجی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی سه‌رله‌نوێ په‌خشكردنه‌وه‌ی ڕادیۆ عێراقی و جیهانییه‌كان:
په‌خشكردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری (زیاتر له شار و ده‌ڤه‌رێک) (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
په‌خشكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یی (كه‌متر له دوو شار و ده‌ڤه‌ر) (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی ¼ ئه‌م بره‌یه.
بڕگه‌ی دووه‌م: باجی مۆڵه‌تی Tv
- باجی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵ (ئه‌نه‌لۆک):
سه‌رتاسه‌ری (زیاتر له شار و ده‌ڤه‌رێک) (٢٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
ناوچه‌ی (كه‌متر له دوو شار و ده‌ڤه‌ر) (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
- باجی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی سه‌ته‌لایت (٤٠،٠٠٠،٠٠٠) چل ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
- باجی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی سه‌رله‌نوێ په‌خشكردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان (١٢،٠٠٠،٠٠٠) دوانزە ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
له لایه‌ن كۆمپانیا ڕێگا پێدراوه‌كان بۆ هه‌ر چه‌ناڵێک (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هه‌زار دینار.DVB-T-باجی ساڵانه‌ی مۆڵه‌تی په‌خشكردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی.
برگه‌ی سێیه‌م: باجی مۆڵه‌تی جۆڵاو و جێگیر: SNG
- باجی مۆڵه‌تی به‌كارهینانی ئامێری جوڵاو (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
برگه‌ی چواره‌م: باجی كاركردنی نوسینگه جیهانیه‌كانی ڕدیۆ و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ:
- باجی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی میدیا بیستراو و بینراوه‌كانی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی 4/1 ئه‌م بڕه‌یه.
- باجی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ئاژانسه جیهانیه‌كانی هه‌واڵ ساڵانه‌یه و بڕه‌كه‌ی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار.
- باجی دامه‌زراندنی ئاژانسه ناوخۆییه‌كانی هه‌واڵ ساڵانه‌یه‌و بڕه‌كه‌ی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار.
ڕێنمایی ژماره (١)ی ساڵی ٢٠٢٣ (تابەت بە کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان).

ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکار داواکارییەکەی پیشکەش بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە دەکات بە پێی شوێنی جواگرافی ئەو خزمەتگوزارییەی کە دەیەوێت لە شوێنی کارەکەی.
داواکارییەکەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری هاتوو دەرچوو دەکات بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی هاتوو بە نوسراوەکە.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن و هامشکردنی نوسراوەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
دووبارە سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نوسراو بەرزکردنەوەی داواکارییەکە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی نوسراو.
سەردانی ژووری دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی دەرچووی نوسراو.
لەناو دیوانی وەزارەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ژووری هژاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی هاتووی نوسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتی و یاسایی دەکات بەمەبەستی وردبینی و هامشکردنی نوسراو بۆ بەڕیوەبەرایەتی گشتی دیوان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دیوان دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نوسراو بە واژۆی وەزیر بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە وەرگرتنی رارینەبوونیان.
سەردانی نوسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی نوسراو.
سەردانی ژووری هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی دەرچوو بۆ نوسراو.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ نوسراوی لارینەبوون دەگەڕێتەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی ژووری یاسایی، بە مەبەستی هاوپێچکردنی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەرێوەبارایەتی گشتی ڕاگەیاندن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری یاسایی دەکات، ئەگەر ڕادیۆ یان کۆمپانیای پەخشی DVB-T بوو نوسراو دەکرێت بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ تەرخانکردنئ فریکوێنسی وە نوسراو بۆ دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە بە مەبەستی وەرگرتنی لارینوبوون.
دوای گەڕاندنەوەی ڕەزامەندییەکان نوسراو دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پارێزگاکان بە پێی سنوری جوگرافیا.
لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پارێزگاکە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاسایەکان و پاکانەی باجی دەرامەت بڕی ڕسوماتی دیاریکراوی میدیاکەی لێوەردەگیرێت.
دواتر سەرجەم نوسراوەکان و پسولەی ڕسومات دەنێردرێتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن، بە مەبەستی پێدانی فەرمانی کارگێڕی مۆڵەتەکە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-05
بابەت
دوا دەستکاری
03-08-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان