حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
687
خزمەت

بەڵگەنامە

هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک یان هەر ئامێرێکی کشتوکاڵی و بیناسازی خاوەنی ساڵیانه‌ی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه‌. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازەبکاتەوە.
تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.

گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به‌ هه‌مان خاسییه‌ته‌کانی ئۆتۆمبێله‌که، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجامدەدرێت.
گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرەکانە له‌ کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
هەر کەسێک ئارەزووى دانانی پارەی هەبێت، بە مەبەستی پاشەکەوت و سوودی ساڵانە، دەتوانێت ئەژمێرى پاشەکەوتی لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکاتەوە و ببێت بە خاوەنی دەفتەری پاشەکەوت.
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.