گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردە بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێم گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
جێبەجێکردنى بڕيارەکانى دادگا و مامەڵە بازرگانییەکان تایبەتە بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی دادگاکان و بڕیارەکانی تایبەت بە مافی گشتی یان مافی تایبەت لە مامەڵە بازرگانییەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری وەرگرتنەوەی قەرزی حکومەت لە کۆمپانیا و هاوڵاتیان.
دەستەبەری گڵدانەوە (الکفالة الحجزية) گڵدانەوەی موڵکێک یان سەرچاوەیەکی فەرمی داهاتە لە فەرمانگە دادنوسییەکان بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی فەرمی لەسەر داواکاری ئەو لایەنە.
بە کرێدان و فرۆشتن و تەرخانکردنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم خزمەتە بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە)ی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە بە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان، هەروەها تەرخانکردن و تۆمارکردنی زەوییە بۆ لایەنەکانی تری حکومەت.
داواکردنى هەژمارکردنى خزمەت هەژمارکردنى خزمەتە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى، کە بە بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمارکراوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینی لێبڕینى خانەنشینیان لێ وەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەنددەکرێت.
داواکردنى پێداچوونەوەى مافى خانەنشینى دابین‌کراو (تانەگرتن) ئەو مافەیە، کە هەموو فەرمانبەرێکی خانەنشینکراو هەیەتی لە کاتی بوونی هەر کەموکوڕییەک لە دۆسیەی خانەنشینییەکەی تانە لە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بدات بۆ پێداچوونەوە لە مافی دابین‌کراو.
دروستکردنی پسووله‌ی خۆراک بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
به‌خشینی بریکاری ئارد و خۆراک دەستنیشانکردن و پێدانی بریکارییە بە کەسێک بۆ مەبەستی وەرگرتن و دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا.
دابینکردن و پەسەندکردنی تایبەتمەندی پێوانەیی عێراقی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كوالێتیی هه‌ر به‌رهه‌مێک و كاڵایه‌ک بە تایبه‌تمه‌ندیی عێراقی بۆ به‌رهه‌مه‌كه به‌رده‌ست ده‌كرێت، كه پێكهاتووه له‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانه‌ی، كه پێویسته له‌و به‌رهه‌مه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوالیتی باش بێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه‌سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و لايه‌نه پسپۆڕییه‌كانی ناوه‌خۆ به‌رده‌ستده‌كرێـت، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بازرگان و كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا لێكۆلینه‌وه‌ی و دیراسه‌ی بڕگه‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌كرێـت له كاتی هه‌بوونی داواكاریی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ک یان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتى بریکارنامەی بازرگانى بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.