به‌خشینی بریکاری ئارد و خۆراک

پێناسە
دەستنیشانکردن و پێدانی بریکارییە بە کەسێک بۆ مەبەستی وەرگرتن و دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی هاوڵاتیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکانی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر / شەقامی (١٠٠)م / نزیک پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل
ئیمەیڵ:- CFT.ERBIL@yahoo.com
07514453106
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی /شه‌قامی دووسایدی هه‌واری شار
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com
07701557984
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ مالتائیسلام
ئیمەیڵ:- Fa_db@yahoo.com
07504594805
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / گه‌رمیان
كه‌لار / كه‌لاری كۆن
ئیمەیڵ/ Garmiyansfood @yahoo.com
07480101049
مەرجەکان
بریکار دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه‌ بێت که‌ تێیدا داوای بریکاری ده‌کات.
ته‌مه‌نی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی هەبێت.
خزمەتخواز پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
خوێنده‌وار بێت.
مووچه‌خۆری حکومەت نه‌بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری کەسی.
قەواڵەی موڵکیی، ئەگەر شوێنەکە هی خۆی بێت.
گرێبەستی بە کرێگرتن، ئەگەر شوێنەکە کرێ بێت.
به‌ڵێننامه‌ی دادنوس کە خزمەتخواز مووچەخۆری حکومەت نییە.
دوو (٢) وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
دە (١٠) بۆ هەژدە (١٨) ڕۆژ.
تێچوو
پێویستە نرخی بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دیاری بکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکاری ئاڕاسته‌ی یەکەی کارگێڕی ( ناحیە، قەزا، پارێزگا) شوێنی نیشتەجێبوون دەکرێت.
له‌ یەکەی کارگێڕی نووسراوی داواکاری بەخشینی بریکار ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی ئابووری پارێزگاکان ده‌کرێت، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
له‌ پارێزگاکان نووسراوی ڕەزامەندی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی بازرگانیی ده‌کرێت.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی، سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوی وەرگرتە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی ناوخۆ دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن و پێدانی ژمارەی بریکار، هەروەها ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک، ئەگەر مامەڵەکە بۆ بریکاری خۆراک بێت. ئەگەر مامەڵەکە بۆ بریکاری ئارد بێت، نووسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵە دەکرێت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر نووسراو.
سەردانی ژووری دەرکردە و وەرگرتە، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردەی نووسراو.
لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک یاخود بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵە، سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوی وەرگرتە.
سەردانی ژووری بریکاری دەکات، بە مەبەستی کردنەوەی دۆسیە، دانانی کاتی پشکنین بۆ شوێنەکەی و وەرگرتنی ڕسوماتی پێویست.
دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکین و هێنانی نووسراوی پاکانەی باجی دەرامەت، خزمەتخواز سەردانی ژووری بریکاری دەکات، بە مەبەستی نووسراوکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراکی تایبەتمەند.
لە بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکە.
ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوی وەرگرتە.
سەردانی ژووری بریکار و داتا و زانیاری دەکات، بە مەبەستی دانانی ژمارەی کۆمپیوتەر، ژمارەی بنکە و گواستنەوەی خێزان و هاوڵاتیان بۆ سەر ئەو بریکارە نوێیە.
بڕی ڕسوماتەکەی لێ وەردەگیرێت، دواتر شوێنی وەرگرتن دڵنیا دەکەینەوە.
دوای گەڕانەوەی مامەڵەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک، خزمەتخواز سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوی گەراوە.
سەردانی ژووری بریکاری دەکات، بە مەبەستی هەڵگرتنی دۆسیەکەی و تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-15
دوا دەستکاری02-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.