حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

بەڵگەنامە

لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
هۆشداری پێدانە لە لایەن کەسێک یان لایەنێک بە کەسێک یان لایەنێکی تر، بۆ مەبەستێکی دیارکراو، بە مەرجێک هۆشداری پێدانەکە ناو زڕاندنی تێدا نەبێت و لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریت دەرنەچێت.

گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به‌ هه‌مان خاسییه‌ته‌کانی ئۆتۆمبێله‌که، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجامدەدرێت.
هەموو مرۆڤێک ترشی ناوەکی ناسراو بە دی ئێن ئەی (DNA)، کە پێناسی بایۆلۆژیە تایبەت بە خۆی هەیە و لە کەس ناچێت جگە لە دووانەی یەک، ئەم سیفەتە بۆ ماوەییە بایلۆژیە لە دایک و باوکی بۆ ماوەتەوە،لە کاتی پشکنین ناسنامەیەکی تایبەت، کە بایۆلۆژیە بە دەستدەهێنێت، نیوەی لە دایکی و نیوەی لە باوکی دەچێت.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.