حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

بەڵگەنامە

بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕاستێنرێن و پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).