پێدانی مۆری دەرچوون بە کەسی بیانی

پێناسە
مۆرێکە لە پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەی فەرمی کەسانی بیانی دەدرێت، بە مەبەستی دەرچوون و بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە بە شێوەیەکی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ڤیزای هاتنە ژوورەوە یاخود کارتی نشینگەکەیان بەسەرچووە یاخود بە ڕەزامەندی خۆیان دەیانەوێت کارتی نشینگەکەیان هەڵبوەشێنەوە، یاخود پەنابەرن، یاخود بۆ ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) بۆ دروست دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
خزمەتخواز بە شێوەیەکی فەرمی هاتبێتە هەرێمی کوردستان، ڤیزای هاتنە ژوورەوە یاخود کارتی نشینگەی هەبێت، بە پێچەوانەوە مۆری دەرچوونی بۆ ناکرێت.
پێویستە خزمەتخواز خۆی ئامادە بێت.
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی خوار هەژدە (١٨) ساڵ بێت پێویستە دایک یاخود باوکی ئامادە بێت یاخود ڕەزامەندی یاسایی دایک و باوکی هەبێت.
لە کاتی بەسەرچوونی ڤیزای هاتنە ژوورەوە یان کارتی نشینگە پێویستە خزمەتخواز سەرجەم سزا داراییەکانی دواکەوتنەکەی بدات.
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانیەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەی هاتنە ژوورەوە.
کارتی نشینگە.
پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور).
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
(٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار ڕسووماتی مۆری دەرچوون.
سزای بەسەرچوونی ڤیزای هاتنە ژوورەوە یاخود کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێک بیست (٢٠,٠٠٠) هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانی بەشی دەرچوون دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی و وردبینیکردن لە دۆسیەکەی و ئامادەکردنی پسوولەی ڕسوومات و سزا.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی بڕی ڕسوومات.
دووبارە سەردانی ژووری دەرچوون دەکات، بەمەبەستی سکانکردنی دۆسییەکەی و لێدانی مۆری دەرچوون لە پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی دەرچوون و کۆتایی هاتنی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-57
بابەت
دوا دەستکاری07-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.