پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی لە ڕێگای دەستەبەری کەسی

پێناسە
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی کە پێشتر لە لایەن کۆمپانیاکان یان دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کارتی نشینگەکەیان، خاوەن ماڵەکان لەسەر سپۆنسەری خۆیان کارتی نشینگە بۆ خزمەتکارەی بیانییەکە نوێ دەکەنەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
هەبوونی گرێبەستی کارکردن لە نێوان خاوەن ماڵ و کرێکاری بیانی پەسەند کرابێت لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی کار.
نابێت کەسی سروشتی دەستەبەری سێ (٣) کەسی بیانی زیاتر بکات، بەڵام ئەگەر ئەندامانی یەک خێزان بن بە پێی ماددەی یەکەم بڕگەی (١٠) لە ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ دەکرێت لە سێ کەس زیاتر بێت و ئەمەش تەنیا یەک خێزان دەگرێتەوە.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بێت، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات بۆ خزمەتکارە بیانییەکە، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن ماڵ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
دەستەبەرکردنی کرێکاری بیانی لە لایەن سپۆنسەرەوە.
پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە (١٥ و ١٦).
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانییەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن خاوەن ماڵ.
پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
فۆرمی ژمارە (١٥ و ١٦).
پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسووماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر داواکارییەکە لە ڕێگای خاوەن ماڵەوە پێشکەش بکرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات داواکارییەکەی لە بەشی یاسایی پێشکەش دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکەی و پەسەندکردنی فۆرمی ژمارە (١٥ و ١٦).
سەردانی ژووری بیانییەکان دەکات لە هۆبەی دەستی کاری بیانی، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و ناردنی ناوی کەسی بیانی بۆ تاقیگەی ناوەندی بە شێوازی ئۆنلاین.
دوای ئەنجامدانی پشکنین دوای (٤٨) کاتژمێر ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خاوەن ماڵ لەگەڵ کرێکاری بیانی سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی کار دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.
سەردانی ژووری بیانییەکان دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی نووسراوی ڕەزامەندی چاوپێکەوتنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنینی تەندروستی ڕەوانەکردنی بۆ بەشی ژمێریاری.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسووماتی دیاریکراو.
سەردانی ژووری کۆنترۆڵ دەکات، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی مامەڵە.
سەردانی ژووری کارتی نشینگە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-65
بابەت
دوا دەستکاری07-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.