گواستنەوەی دۆسیەی کارتی نشینگەی کەسی بیانی لە نێوان پارێزگاکان

پێناسە
گواستنەوەی دۆسیەی کارتی نشینگەی کەسی بیانییە لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر لە کاتی گۆڕینی شوێنی کارەکەی یاخود شوێنی نیشتەجێبوونی، دوای گواستنەوەی دۆسییەکەی کارتێکی نشینگەی نوێی پێ دەدرێت لەو پارێزگایەی کە دۆسییەکەی بۆ دەگوازێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
پێویستە کەسی بیانی گرێبەستی کارکردنی لەو پارێزگایە هەبێت کە دۆسیەکەی بۆ دەگوازێتەوە، ئەگەر کەسە بیانییەکە خاوەن کاری خۆی بوو پەڕاوەکانی شوێنکارە بازرگانییەکەی هەبێت.
بۆ ئەو کەسە بیانییەی کە گواستنەوەی دۆسیەکانیان بە هۆکاری بە یەکگەیاندنی خێزانییە گرێبەستی هاوسەرگیریان هەبێت.
بۆ ئەو بیانیانەی کە دۆسیەکانیان کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی دەستی کاری بیانی دەگوازرێتەوە پێویستە هەمان ئەو کۆمپانیایە بێت کە کارتی نشینگەی بۆ وەرگرتووە لقی ئەو کۆمپانیایە لەو پارێزگایە هەبێت کە کارتی نشینگەی کەسە بیانییەکەی بۆ دەگوازێتەوە.
گواستنەوەی دۆسییە لە ساڵێک تەنیا یەک (١) جار دەکرێت.
لە کاتی داواکردنی گواستنەوەی دۆسیەی کەسی بیانی بۆ پارێزگایەکی تر پێویستە نووسراوی لاری نەبوونی ئەو لایەنە (سپۆنسەرە) بهێنێت کە کارتی نشینگەکەی بۆ دەرهێناوە.
دوای کۆتایی هاتنی مامەڵەی دۆسیەی کارتی نشینگەی بیانی، کەسی بیانی پێویستە بە پێی جۆری کارتە نشینگەیەکەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتێکی نشینگەی تازە لەو پارێزگایە بکات کە دۆسیەکەی بۆ گوازراوەتەوە.
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانیەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نشینگە.
ئەگەر کۆمپانیا بوو پشتگیری و گرێبەستی کار.
ئەگەر دەستەبەر بوو گرێبەستی کارکردن.
پشتگیری سپۆنسەری پێشوو.
پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- (٨٠,٠٠٠) هەشتا هەزار دینار لە بەرامبەر گواستنەوەی دۆسیە.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار لە بەرامبەر فۆرمی گواستنەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نشینگەیە دەکات کە دەیەوێت دۆسیەی کارتی نشینگەکەی بۆ بگوازێتەوە.
سەردانی ژووری گواستنەوەی دۆسیە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی و وردبینیکردن لە دۆسییەکەی و ئامادەکردنی پسوولەی ژمێریاری.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسووماتی دیاریکراو.
سەردانی ژووری گواستنەوەی دۆسیە دەکات، بۆ سکانکردنی بەڵگەنامەکان وە بە ئیمەیڵ دەنێردرێت بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نشینگەیەی کە دۆسییەی کەسە بیانییەکەی لێیە بە مەبەستی بەدەست هێنانی لاری نەبوون.
دوای (٣) ڕۆژ کارکردن خزمەتخواز سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی نشینگەیە دەکات کە داواکارییەکەی پێشکەش کردووە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی نووسراوی لارینەبوونی گواستنەوەی دۆسیەی کارتی نشینگەکەی.
کەسی بیانی دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی گواستنەوەی دۆسیەی کارتە نشینگەکەی بە گوێرەی جۆری کارتە نشینگەکەی سەردانی بەشی تایبەتمەند دەکات، بۆ دەرهێنانی کارتێکی نشینگەی تازە لەو بەڕێوەبەرایەتییە نشینگەیەی کە دۆسیەی کارتە نشینگەکەی بۆ گواستۆتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-66
بابەت
دوا دەستکاری07-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.