پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی لە ڕێگای کونسولخانەکان

پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە کونسولخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
پێویستە کەسی بیانی پشتگیری کونسولخانە یان نوێنەرایەتی ئەو وڵاتەی هەبێت کە داواکارییەکەی پێشکەش دەکات لە ڕێگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکرێت.
بۆ کەسانی بیانی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە ڤیزای پێش وەختە هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستە کارتی نشینگەیان لە لایەن هەمان کونسولخانەوە بۆ داوا بکرێت کە ڤیزاکەی بۆ وەرگرتووە.
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بینای لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی نشینگە بێت پێویستی بە کارتی نشینگەی کۆن هەیە، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت.
پشتگیری.
یەک (١) وێنە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە، هێنانی کارتی نشینگەی پێشوو و یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بۆ فەرمانبەرانی کونسولخانەکان بێبەرامبەرە، بەڵام بۆ خێزان و منداڵەکانیان بە پێی جۆری کارتی نشینگەکەی ڕسوماتەکانیان لێ وەردەگیرێت بە ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە ڕێگای نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکرێت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی کە لە کونسولخانەکان کاردەکەن دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان و پێدانی کارتی نشینگە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-67
بابەت
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.