پێناسە
تۆمارکردنی ماتۆرسکیل، پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەرەکی ڕاپەڕین
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بەڵگەنامەی یاسایی ماتۆڕسکیل (واتا مەنەفێست و عقدی هەبێت و بە یاسایی هاوردەی سنووری هەرێم کرابێت).
پشکنینی لاشەی ماتۆر.
بوونی گرێبەستی کڕین و فرۆشن، ئامادەبوونی خاوەنی گرێبەست.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
( ١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
تۆمارکردن (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەشی پشکنینی ماتۆرسکیل لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ دەکات، بە مەبەستی پشکنینی لاشەی ماتۆڕسکیلەکە.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی سکان کردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی تۆمارکردن و دروستکردنی فایلی ئەلیکترۆنی، بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی بەشی سزا و دهستبهسهرداگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا له سەر ماتۆڕسکیلەکە. شێوازی نۆرەگرتنەکە ئەلیکترۆنییە لە ڕێگەی ئامێری نۆرەگرتن.
ئهگهر ماتۆڕسکیلەکه سزای له سهر بوو، پێویسته لە پەنجەرەی سزادان بڕی ئهو سزایه بدات.
سەردانی پهنجهرهی ئهفسهری پهنجهمۆر، بە مەبەستی وەرگرتنی پهنجهمۆر.
سەردانی پهنجهرهی کۆمپیوتهری ژماره دانان، بە مەبەستی وهرگرتنی ژمارهی ماتۆڕسکیلەکە. ژماره دانان به شێوهی هەڕەمەکی لە لایەن کۆمپیوتەرەوە دەردەچێت.
دواتر دهچیته پهنجهرهی ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتی دایاریکراو.
له پهنجهرهی وهرگرتنی مامهڵه، مامهڵهکه ڕادەست دەکرێت وردبینی بۆ دهکرێت، بۆ دڵنیابوون له نهبوونی کهموکوڕی له مامەڵەکە، دواتر پسولهی وهرگرتنی تابلۆی پێ دهدرێت.
پەنجەرەی (دهرکرده و وهرگرته)، بە مەبەستی تۆمارکردنی پسولەی تابلۆ وەرگرتن.
بردنی ماتۆڕسکیلە بۆ کارگهی چاپکردنی تابلۆ بۆ بەستنی تابلۆی نوێی ماتۆڕسکیلەکە.
دهگهڕێیتهوه ناو بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی تایبەتمەند، به مهبهستی وهرگرتنی ساڵیانهکه لە پەنجەرەی وەرگرتنی ساڵیانە، بە مەرجی هێنانەوەی پسولەی تابلۆ گۆڕین.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-13
دوا دەستکاری28-03-2022
Add new comment