پێناسە
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به‌ هه‌مان خاسییه‌ته‌کانی ئۆتۆمبێله‌که، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجام دەدرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم / بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
تابلۆی ژمارەی هەردوو ئۆتۆمبێل سەر بەهەمان پارێزگابن و تۆماری هەردووکیان بە ناوی ئەو کەسەوە بێت کە داواکارییەکە پێشکەش دەکات، یاخود بریکارەکەی.
ده‌بێت هه‌ردوو ئۆتۆمبێل ساڵیانه‌که‌یان ڕەسەن (ا‌صلی) بێت و به‌رده‌ست بێت.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکانە.
پێویستە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل و پشکنینی (opvi) توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلیان بەسەر نەچووبێت.
ئەگەر ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگر بوو کێشی لە (٢) دوو تەن زیاتر بوو پێویستە پاکانەی خاوەنی ئۆتۆمبێل بێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە لایەنگری دانیشتن).
کارتی زانیاری.
وێنەی کەسی خاوەن ساڵیانەکان.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی گۆڕینی (٢) دوو تابلۆ، ئەگەر تابلۆ کۆن بوو (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی (٣) سێ تابلۆ، ئەگەر تابلۆ کۆن بوو (١١٢،٠٠٠) سەد و دوانزە هەزار دینار.

بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر چووبێت، پێویستە لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین، پشکنینەکان نوێ بکرێنەوە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
بەشی تۆمار، بە مەبەستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسی به‌شی تۆمار.
‌په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزا ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە سزای لەسەر بێت، بە مەبەستی دانی بڕی سزاکە.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، مامەڵەکە ڕادەست ده‌کرێت بۆ وردبینیکردن تێیدا. دوای وردبینی:
ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێل کۆن بوو، پێویستە سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بکات، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە.
ئەگەر تابلۆکەی نوێ بوو ڕاستەوخۆ دەتوانێت ئاڵوگۆر بە تابلۆکان بکات.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی ساڵیانە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ساڵیانە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-16
دوا دەستکاری26-10-2022

Add new comment