پێناسە
گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکەی بگوازێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەرەکی ڕاپەڕین
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ده‌بێت ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌که ڕه‌سه‌ن (اصلی) بێت.
ته‌مه‌نی (١٨) هه‌ژده ساڵ یان زیاتر بێت.
هاووڵاتی بیانی مافی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی هەیە جگە لە ئۆتۆمبێلی جۆری کرێ، بە مەرجێک کارتی نشینگه یان لایه‌نگری شوێنی دانیشتنی هەبێت.
پێوستە هه‌ردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا هه‌ززه) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل) که ساڵی جارێک ده‌کرێن، ماوەکەیان بەسەر نەچووبێت.
پێویستە هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر ئامادەبن بە بوونی بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى) هەردوو لایەن.
کارتی زانیاری، هەردوو لایەن.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە).
وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئەو کەسەی کە ئۆتۆمبێلەکەی بەناو دەکرێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت (١٠٥،٠٠٠) سه‌د و پێنج هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر (١١٠،٠٠٠) سه‌د و ده هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی کرێ (٥٧،٧٧٠) په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی (٥٧،٧٧٠) په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی بیناسازی (٥٧،٧٧٠) په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ماتۆڕسکیل (٤٢،٠٠٠) چل و دوو هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر (١١٠،٠٠٠) سه‌د و ده هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی کرێ (٥٧،٧٧٠) په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی (٥٧،٧٧٠) په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی بیناسازی (٥٧،٧٧٠) په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ماتۆڕسکیل (٤٢،٠٠٠) چل و دوو هه‌زار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز هه‌ردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا هه‌ززه) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل) که ساڵی جارێک ده‌کرێت، تازە دەکاتەوە ئەگەر بەسەرچووبن، لەهەر بنکەیەکی پشکنینی (OPVI).
دوای وەرگرتنی ژمارەی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که بارهه‌ڵگر بوو و توانای بارکردنی له (٢) دوو ته‌ن زیاتر بوو، هەروەها بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی، پێویسته فایلی تۆمارکردنەکە ببات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری، بۆ کردنەوەی فایلی پاکانه‌ی ئۆتۆمبێله‌که و هێنانەوەی پسولەی پاکانەکە.
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی گۆڕینی خاوەنداریەتی، لە فایلی ئەلیکترۆنی تایبەت بەو ئۆتۆمبێلە تۆمار دەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژووره‌کانی کۆمپیوته‌ر (ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن و سزادان)، بە مەبەستی زانینی سەرپێچی و سزاکانی سەر ئۆتۆمبێله‌که.
ئەگەر سزای لەسەربوو سەردانی پەنجەرەی سزادان بکرێت، بە مەبەستی دانی بڕی سزای سەر ئۆتومبێلەکە.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وەرگرتنی په‌نجه مۆر بە ئامادەبوونی هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان بە بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
ژووری ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماته‌کان.
سەردانیکردنی ژووری وه‌رگرتنی مامه‌ڵە، بە مەبەستی ڕادەستکردنی مامەڵەکە. دوای وردبینی کردن، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌که هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بوو، خزمەتخواز له ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانە چاوه‌ڕێ دەکات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه‌که. ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە نوێ بێت، ماوه‌یه‌کی که‌می پێ ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که کۆن بوو، پێش ئه‌وه‌ی ساڵیانه‌که‌ت وەربگیردرێتەوە، دەبێت ئۆتۆمبێلەکە ببردرێت بۆ کارگه‌ی تابلۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ نوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە، پاشان ساڵیانەکە وەردەگیرێتەوە.
بۆ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵیی پێویست بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێله‌کە ناکات بۆ لێدانی تابلۆی نوێ.
بۆ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵیی پێویست بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێله‌کە ناکات بۆ لێدانی تابلۆی نوێ.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-11
دوا دەستکاری27-03-2022
Add new comment