پێناسە
دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێشکەشکردنی نوسراوی داواکاری لە بەشی پۆلیسی ونبووەکان، وە هێنانەوەی نوسراوەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
نوێکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا هه‌ززه) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل) که ساڵی جارێک ده‌کرێت.
خاوەنی ساڵیانە یاخود بریکاری خاوەنی ساڵیانە دەتوانێت ڕێکارەکان ئەنجام بدات.
مەرجە خاوەن ساڵیانە، لەو شوێنە داوکارییەکەی پێشکەش بکات کە ساڵیانەکەی لێ ونکردووە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
وێنەی کەسی خاوەن مامەڵە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو بۆ (٣) سێ کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٧٩) ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ یه‌که‌م جار (٤٠،٠٠٠) چل هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ دووه‌م جار (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ زیاتر له دوو جار (١٥٠،٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ یه‌که‌م جار (٤٠،٠٠٠) چل هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ دووه‌م جار (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی ونبوونی ساڵیانه بۆ زیاتر له دوو جار (١٥٠،٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویسته خاوه‌نی ساڵیانه یان که‌سێک که بریکاری خاوه‌نی ساڵیانه‌ی هه‌بێت، سه‌ر‌دانی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌کانی ئه‌و شوێنه بکات که ساڵیانه‌که‌ی لێ ونکردووه، بۆ بەدەستهێنانی نوسراوی ونبوون.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عه‌ریزه‌نووس) بکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ونبوون.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزادان بە مەبەستی پێدانی بڕی ئه‌و سزایه که‌وا له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات بکرێت، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی ونبوون.
مامه‌ڵه‌که ڕادەست دەکرێت و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ساڵیانه‌که وه‌رده‌گریته‌وه له ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-12
دوا دەستکاری02-01-2023
Add new comment