حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

خوێندن و ڕاهێنان

بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەرابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێرکردن، وێڕای تواناکانی حکومەت زەمینەی گونجاو دێتە کایەوە بۆ کێبرکێ لە بواری پەروەردەی دروست لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى بە پێی ئەو بەشەی داواكار داوای مۆڵەتی كردنەوەی بۆ دەكات، كە چەند بەشێک دەگرێتەوە (كۆمپیوتەر، نەوت، وەرزش، هونەر و مۆسیقا، كارگێڕی، ژمێریاری)، بە مەبەستی وەرگرتنی قوتابیان، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتین، لە خوێندن دابڕاون و مافی خوێندنیان نییە لە پەیمانگا یاخود قوتابخانە میرییەكان، لەبەر ئەوەی لەم پەیمانگایانە مەرجی تەمەن نییە بۆ وەرگرتنیان.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پەروەردەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی، هەموو ئەو چالاکییانە دەگرێتەوە، کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی قوتابییانی مین و پارچە تەقەمەنییەکان، لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵکانی بەر مەترسی و گۆڕینی هەڵسوکەوتیان. چالاکییەکانی بریتیین لە: (بڵاوکردنەوەی زانیارییە گشتییەکان، پەروەردە و ڕاهێنان و پەیوەندیکردنی کاروباری مین بە کۆمەڵگا) دەگرێتەوە.
بریتییە لە پرۆسەی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ئەو بڕوانامانەی، کە لە زانکۆکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەرچوون.