پێناسە
بریتییە لە ڕێکار و ئامرازێکى زۆر بە سوود کە بە هۆیەوە بەکاربەر زانیارى کارامەیى بە شێوازى تیۆرى و پراکتیکى پێویست بۆ ئەنجامدانى کارى پاکسازى مین پێ دەدرێت.
لایەنی بەرپرس
دەزگاى گشتى کاروبارى مین
/ بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى
/ بەڕێوەبەرايەتى چالاکيەکانى مين لابردن
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگا » بەڕێوەبەرايەتى چالاکیەکانى مین لابردن
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرايەتى چالاکییەکانى مین لابردن / هەولێر
هەولێر / گوندى ئیتالى١ / شەقامى ١٠٠ مەترى
07517380205
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆمپانیا / ڕێکخراو مۆڵەتى کارکردن لە بوارى مین لە دەزگاى گشتى کاروبارى مین وەرگرتبێت.
شوێنى خول پێویستە لەناو هەرێم بێت.
پێشکەشکردنى داواکارى بە نوسراوى فەرمى.
دياریکردنى جۆرى خولەکە.
شوێن و کاتى دەستپێکردن و کۆتایى خولەکە.
دابینکردنى پێداویستى لۆجستیک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارى.
مۆڵەتى کارکردن بە مەرجێک ماوەى بەسەر نەچووبێت.
ناوى بەشداربووان لەگەل زانیارى تاکە کەسى (CV).
بەرنامەى خول.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت ڕۆژ پێش کردنەوەى خول داواکارى فەرمى بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى، ماوەى خول بەندە بەجۆرى خولەکە (١٠) دە ڕۆژ، (٢٠) بیست ڕۆژ، (٣٠) سی ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى.
ژووری بەڕێوبەرايەتى گشتى کارگێڕی و دارايى/ ژووری هاتوو.
ژووری بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى.
ژووری سەرۆکى دەزگا.
ژووری بەڕێوەبەرايەتى چالاکییەکانى مین لابردن.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-06
دوا دەستکاری11-08-2022
Add new comment