پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن بە کۆمپانیاکانى بوارى مینپاکى کەلە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، و ڕێکخراوەکانى مرۆیی (ناوخۆیی و بیانى) کە لە بوارى مینپاکى کاردەکەن لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، بە پێی بوونى توانا و لێهاتووى مرۆیی بوونى کەلوپەلى پێویست و تایبەت بە بوارى مینپاکى بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێسا و ڕێنماییەکانى دەزگاى گشتى کاروبارى مین.
لایەنی بەرپرس
دەزگاى گشتى کاروبارى مین / بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى / بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى » بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م)/ گوندی ئیتاڵی ١
0662534524
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆمپانیاکان لە (وەزارەتى بازرگانى/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان)ى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابن.
ڕێکخراوەکان لە (فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان)ى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابن.
کەلوپەل و کارمەندى تایبەتمەند لە بوارەکانى کاروبارى مین ئامادە کرابێت.
لە ئەنجامى (هەڵسەنگاندن) بە پێی ڕێنماییەکانى دەزگا سەرکەوتووبن.
نوسینگەى (کۆمپانیا، ڕێکخراو) پێویستە لە سنوورى هەرێمى کوردستان بێت.
دەزگا دەتوانێت پڕۆسەى مۆڵەتپێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت ڕابگرێت بە هۆکارى ئەمنى یاخود کێشەى دارایی، یان هەر هۆکارێک دەزگا بە پێویستى بزانێت.
(ستافى چالاکییەکان) پێویستە بڕوانامەى شیاندنیان بە پێی ڕێنماییەکانى دەزگا هەبێت (هەرکەسەو بە گوێرەى بەرپرسیارییەتەکەى) لەگەڵ وێنەیەک لە گرێبەستەکانیان.
کەلوپەلەکان دەبێت خاوەنداریەتییەکەى بۆ (کۆمپانیا، ڕیکخراو) بێت، لە هیچ بوارێکى تر کارى پێنەکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنى داواکارى لە لایەن (کۆمپانیا، ڕێکخراو، کۆمەڵە).
پڕکردنەوەى فۆرمى تایبەت کە لە دەزگاوە ئامادەکراوە.
بەڵگەنامەى تۆمارکردنى (کۆمپانیا، ڕێکخراو، کۆمەڵە) و پشتگیرى لایەنى پەیوەندیدار.
پاکانەى باجى دەرامەت تەنها بۆ کۆمپانیاکان.
پشتگیرى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران.
ڕەسیدى بانکى بە بەڵگەى باوەڕ پێکراوى فەرمى.
پشتگیرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بۆ پارێزەرى تایبەت بە کۆمپانیا.
پشتگیرى سەندیکاى ژمێریاران و وردبینان بۆ ژمێریارى تایبەت بە کۆمپانیا.
لستى ستافى چالاکییەکان و بڕوانامەى شیاندنى ئەو کەسانەى کە کاردەکەن لە بوارى پێشکەشکراو، نابێت ئەو کەسانە لە هیچ کۆمپانیا و ڕێکخراوى تر تۆمارکرابن.
لیستى کەلوپەل لەگەڵ ژمارە و کۆدەکانیان، جانتای پزیشکى بە پێی ڕێنماییەکانى دەزگا، ئامێرەکانى میکانیکى ئەگەر هەبێت لەگەڵ ناسنامەى ڕەسەن (اصلى) و قەرزدار نەبێت و ئامادە کرابێت بۆ کارى مینپاکى، لەگەڵ مۆڵەتى کارکردن و مۆڵەتى شوفێرى (بە لایەنى کەم (٢) دوو ئامێر).
(SOP) هەنگاوە پێوەرەکانى کارکردن بە زمانى کوردى، لەگەڵ وێنەیەک لەسەر(CD)تۆمار کرابێت.
(نمایش) لە کێڵگەی مینى ئامادەکراو بۆ ڕاهێنان، تەنها بۆ ئەو لایەنانەى داواى وەرگرتنى مۆڵەت دەکەن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
وەرگرتنی مۆڵەت: (٣٠) سی بۆ (٥٠) پەنجا ڕۆژ، نوێکردنەوەی مۆڵەت: (٨) هەشت بۆ (١٠) دە ڕۆژ .
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى بە نوسراوى فەرمى بۆ وەرگرتن یان نوێکردنەوەى مۆڵەت.
وەرگرتن یان نوێکردنەوەى (فەرمان)ی کارکردن لەگەڵ پێدانى (بڕوانامە).
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-03
دوا دەستکاری10-08-2022

Add new comment